ئینگلتەراگرنگترین

بە فەرمی مانچێستەر سیتی وەرزە ماراسۆنیەکەی پرێمەرلیگی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی دوای وەرزێکی پڕ ڕکابەرێتی، بە فەرمی بوو بە پاڵەوانی پرێمەرلیگی 2023/24.

سیتی کە تا کۆتا هەفتە ترسی لە ئارسیناڵی ڕکابەری بوو نازناوەکەی لێ بڕفێنێ، پێویستی تەنها بە بردنەوە بوو بەرانبەر وێستهام یونایتدی میوانی بۆ ئەوەی گوێ نەداتە ئەنجامی یاریی نێوان ئارسیناڵ و ئیڤەرتن.

کوڕانی پێپ گواردیۆلا سەرکەوتوو بوون لە دەستپێشخەریی و گێمی یەکەمیان 2-1 کۆتایی پێهێنا. گێمی ڕاهێنەرانیش گواردیۆلا خۆی سەلماندەوە و بە گۆڵێکی ڕۆدری هاندەرانی یانەکەی خرۆشان. سەرکەوتنەکەی گەنەرزیش 2-1 میوانەکەی، تەنها پلەی دووەمی بۆ تیمەکەی میکێل ئارتێتا مسۆگەر کرد.

بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی هەروا ڕووداوێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو ڕێکۆردێکی مێژوویی گرنگ بوو بۆ سیتیزنس بە راهێنەرایەتی پێپ کە توانی وەک یەکە ڕاهێنەر بتوانێ چوار وەرزی لەدوای یەک جامەکە بەرز بکاتەوە. هاوکات نازناوی شەشەمینی خۆی بوو لەوەتەی لە ساڵی 2016 هاتۆتە خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button