ئەستێرە لاوەکەی چێڵسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە نمونەی باڵای خۆی دەزانێت
یاریگا –
نۆنی مادویکێ، یاریزانی لاوی چێڵسی، کریستیانۆ رۆناڵدۆی وەک نمونەی ئیلهامبەخشی خۆی ناوبرد.
مادیۆکێ کە لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، وردە وردە متمانەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ بەدەست هێنا و جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە لە منداڵی و هەرزەکاریدا حەزی بە شێوازی یاریی کردنی یاریزانانی وەک رۆناڵدۆ و ئێمباپێ و ڤینیسیۆس بووە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ESPN، مادویکێ رایگەیاند:
بێگومان ئیلهامبەخشی سەرەکی بۆ من رۆناڵدۆ بوو کاتێک مناڵتر بووم، بەڵام ئێستا شوێن کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر دەکەوم و حەزم لەو جۆرە یاریزانانەیە لە ناو یاریگادا و هەوڵدەدەم لێیانەوە فێر ببم. ئەوان زۆر یەکلاکەرەوەن.
Chelsea’s Noni Madueke models his game on these ballers…
“The main one of course Ronaldo” pic.twitter.com/UGseZzmBNH
— Al Nassr Zone (@TheNassrZone) May 19, 2024
گواستنەوەی مادویکێ بۆ چێڵسی هەنگاوێکی گرنگ بوو لە ژیانی وەرزشیدا، ئەمەش وایکرد لە خولی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە پرێمەرلیگ، بەهێزترین خولی تۆپی پێوە بکات. سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی رکابەرییەکان، مادویکێ دوای دەستپێکردنێکی سەخت لە پرێمەرلیگ بە باشی خۆی گونجاندووە و شانازی بە پۆچێتینۆ دەکات کە یارمەتی بەرەو پێشچوونی داوە.
سەبارەت بە پۆچێتینۆ گوتی:
بە بڕوای من ئەو راهێنەرێکی زۆر باش و سەرسوڕهێنەرە. وابیرددەکەمەوە ئەو بەڕاستی دەیەوێت یارمەتی بەرەو پێشچوونم بدات، هەرچەندە هەر لە سەرەتای چوونم بۆ یانەکەوە بەردەوام یارمەتیداوم.
مادیوکێ تەمەن 21 ساڵەکە لە مانگی یەکی ساڵی 2023 لە یانەی ئایندهۆڤنەوە بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد، ئێستا پێشکەوتنی بەرچاوی لە تۆپی پێیدا بەدەستهێناوە، لە دوایین پێنج یارییدا دوو گۆڵ و دوو ئەسیستیشی هەبووە.