بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ڤیدیۆ؛ برایەکەی ئێمباپێ دەچێتە ریال مەدرید؟

Yariga App

یاریگا –

برایەکەی ئێمباپێ لە نوێترین دەرکەوتنیدا رەتیدەکاتەوە بچێتە ریزەکانی ریال مەدرید، لەکاتێکدا چوونی برایە گەورەکەی بۆ یانە ئیسپانییەکە چاوەڕوانکراوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئیتان ئێمباپێ برایە بچووکەکەی کیلیان ئێمباپێ کاتێک لێی دەپرسن دەچێتە ریزەکانی ریال مەدرید، لە وەڵامدا دەڵێت نەخێر.

ئیتان (17 ساڵان) هاوینی 2017 چووە ریزەکانی پاریس سانجێرمان و کۆتایی مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە، لەکاتێکدا رۆیشتنی برایە گەورەکەی لە پاریس سانجێرمان بووەتە فەرمی.

ئیتان لە بۆرسەی یاریزاناندا نرخەکەی نیو ملیۆن یۆرۆیە و ئەم وەرزە بۆیەکەمجار لە خولی فڕەنسی دەرفەتی یاریکردنی پێدرا و لە تیپی لاوانەوە بۆ تیپی یەکەم سەرخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button