فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ لە دوایین یاریی ئەم وەرزەی خولی فڕەنسی بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ لە دوایین یاریی ئەم وەرزەی خولی فڕەنسی بێبەش دەبێت و بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر میتز بانگهێشت نەکراوە.

لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بۆ یاریی ئەمشەو لە گەڕی سی و چوارەمی خولی فڕەنسی بانگهێشتی کیلیان ئێمباپێ، لۆکاس هێرناندێز، ڤیتینها، عوسمان دێمبلی، فابیان رویز، جیانلویجی دۆنارۆما و مارکینهۆسی نەکردووە، تەنیا 20 یاریزانی بۆ ئەو یارییە بانگهێشت کردووە.

هەفتەی رابردوو ئێمباپێ لە یاریگای پارک دێ پرێنسیس ماڵئاوایی لە هاندەرانی پاریس سانجێرمان کرد و ئەمشەو لە دوایین یاریی یانەکەی لەم وەرزەی خولی فڕەنسی بێبەش دەبێت، کاتێک پاریس لە دەرەوەی یاریگای خۆی کاتژمێر 22:00 دەبێتە میوانی میتز.

ئێمباپێ خەڵاتی گۆڵکاری ئەم وەرزەی لیگ ئای مسۆگەرکردووە، کە لە 29 یاری 27 گۆڵ و 7 ئەسیستی کردووە و جۆناتان دەیڤید هێرشبەری لیل نزیکترین رکابەرە لێی و تەنیا 19 گۆڵی کردووە.

رۆژی شەممەی داهاتوو پاریس سانجێرمان لە یاریی کۆتایی جامی فڕەنسا رووبەڕووی لیۆن دەبێتەوە و هێشتا ئامادەبوونی ئێمباپێ بۆ ئەو یارییە یەکلانەبووەتەوە کە بەهۆی پێکانەوە لە یانەکەی دابڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button