یاریگا –
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی هه‌ولێر كرد پێی رایگه‌یاندن، ئه‌وه‌ی له تواناماندابێت هاوكارتان ده‌بین.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌رێوه‌بردنی یانه‌كه پێكهێنرا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لێ‌كردن و پشتیوانی خۆی بۆ دووتاتكردنه‌وه.
ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی هه‌ولێر پێكهاتووه له نۆ ئه‌ندام و مۆئه‌یه‌د مه‌غديد وه‌ك سه‌رۆكی كاتی و هه‌ریه‌كه له جه‌لال په‌رێشان و رێبوار جه‌باری به جێگری یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌ستنیشانكران.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پیرۆزبایی له ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی هه‌ولێر كردوو رایگه‌یاند، هیوادەخوازین هەروەک چۆن یانەى هەولێر خاوەنى مێژوویەکى پڕشنگدارە و ناوێکى بەرزى هەیە، بە هەوڵى ئێوە و توانای یاریزانان هەمیشە بەو شێوەیە بمێنێتەوە.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی، لەگەڵ ئەوەى تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى یانەکە و یاریزانانن دووپات دەکەینەو، دڵنیاتان دەکەینەوە ئەوەى لە توانا‌مان دابێت، پشتیوان و هاوکارتانین ، ئومێد دەکەین هەمیشە ئەنجامى باشتان هه‌بێت و سەرکەوتووبن.
دوای ئەوەی له رۆژی دووشەممەی رابردوو 13ـی ئایار/مایۆی 2024 چوار ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر دەستیان لەکارکێشایەوە ئه‌و ده‌سته‌یه هەڵوەشایەوە و بەهۆی ئەوەی تەنیا سێ ئەندامی دەستەی کارگێڕی مانەوە، دەستەکە لە رووی یاساییەوە کۆتایی پێهات، ده‌سته‌ی كاتی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر پێكهێنرا و ئێستا ئه‌وان تاكو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو یانه‌كه به‌رێوه‌ده‌به‌ن.