ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بۆچی میونشن و توخێل نەگەیشتنە رێککەوتن؟

تۆماس یەکەمجارە نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل، راهێنەری دەرچوو لە بایرن میونشن دووپاتیدەکاتەوە؛ لە ماوەی رابردوو گفتوگۆ لەبارەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کراوە.

لە سەرەتای ئەمساڵ، بایرن میونشن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش گرێبەستی توخێلی هەڵوەشاندەوە و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە مایەوە. دوای ئەوەی چابی ئاڵۆنسۆ، راڵف رانگنیک، زینەدین زیدان و جولیان ناگلیسمان رەتیانکردەوە ئەرکی مەشقی یانە باڤارییەکە لە ئەستۆ بگرن، میونشن هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ توخێلدا و گفتوگۆیان لەبارەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کرد.

توخێل لە لێدوانێکیدا بۆ سکای دۆچلاند روونیکردەوە

بڕیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم؟ لە چوارشەممەوە، ماکس (ئێبرێل) بڕیاری من دەزانێت، جارێکی دیکە باسی هەموو شتێکمان کرد، بەڵام نەگەیشتینە رێککەوتن. هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەشم نهێنییە و لە پشتی دەرگا داخراوەکان دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی بێت، هۆکاری سەرەکی درێژ نەکردنەوەی گرێبەستی توخێل، رەتکردنەوەی داواکارییەکانی راهێنەرە ئەڵمانییەکە، چونکە دەیەوێت یاریزانی نوێ بگوازێتەوە و دەستەی کارگێڕی یانەکەش بە تایبەت ئۆلی هۆنێس، سەرۆکی بۆردی میونشن بە توندی داواکە رەتدەکاتەوە و پێی گوتوە ”یاریزانی نوێمان ناوێت، تۆ ناتوانیت بەهرەکانی ئێستا پەرەپێبدەیت”.

میونشن دوا یاری بۆندسلیگای 4-2 بە هۆفێنهایم دۆڕاند و پلەی دووەمی لەدەستدا، ئێستا هەموو هەوڵێک بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی نوێ دەدەن، رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتن نزیکترین کاندیدە.

بابەتی زیاتر

Back to top button