ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی دواخست

مان سیتی نزیكتره‌ له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ بابه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ دواخستوه‌ تا دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ.

ئه‌مرۆ یەکشەممە ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری ئیڤەرتن دەکات و ده‌بێت تیپه‌كه‌ی ئارتێتا بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و مانچێسته‌ر سیتی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر وێستهام یونایتد یه‌كسان بێت یان بدۆرێت بۆ ئه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ کە لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، ئارتێتا گوتی: ئەم بابەتە دواخراوە بۆ دوای کۆتایی هاتنی وەرز یان لە کاتی گونجاودا کۆدەبینەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە دەکەین.

راهێنەرە ئیسپانییەکە گوتیشی، پێموایە هەموو ئەو شتانەی لە ئێستادا پێیدا تێدەپەڕین ساتێکی زۆر سۆزدارییە، بەڵام دەبێت بیر لەوە بکەینەوە، بەدرێژایی وەرزەکە چی روویداوە و چیمان بەدەستهێناوە و چیمان پێویستە بۆ ئەوەی بگەینە خاڵی زیاتر، هەوڵدەدەین هۆکارەکان شیبکەینەوە.

گوتیشی، هەموومان دەزانین کە مانچێستەر سیتی نزیکتره‌ لە بەدەستهێنانی پرێمه‌رلیگ، چونکە لەسەر یاریگای خۆی و لەنێو هاندەرانی یاری دەکات، بەڵام رووبەڕووی رکابەرێکی بەهێز دەبێتەوە، ئێمه‌ بێهوانین له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌.

ئارتێتا لە کۆتایی لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، مانچێسته‌ر سیتی ئەرکی قورسە، دڵنیام کە وێستهام یارییەکە بە جددی وەرده‌گرن و هیوادارم یارییەکە ببنه‌وه‌ و ئێمه‌ش بگه‌ین بە خەونەکەمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button