فه‌ره‌نساگرنگترین

لە رووبەڕووبوونەوەی حەکیمی و ئێمباپێ کێ سەرکەوت؟

دوور لە چیمەنی یاریگا رووبەڕووبوونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ و ئەشڕەف حەکیمی دوور لە چیمەنی یاریگا رووبەڕووی یەکتربوونەوە و کیلیان ململانێکەی بردەوە.

پاریس سانجێرمان ئاهەنگێکی خێرخوازی بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ رێکخراوێکی خێرخوازی لە پاریس رێکخست و ئەستێرەکانی یانە پاریسییەکە بەشدارییان تێداکرد.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ و حەکیمی رکابەرییان لەسەر بەبەهاترین بابەتی ئەو شەوە کرد و زیاتر لە 500 هەزار یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی خەرجکرا.

تابلۆیەک وێنەی پێلێی ئەفسانەی کۆچکردووی بەرازیلی تێدابوو و لە زیادکردنێکی نێوان حەکیمی و ئێمباپێ، کیلیان لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

بڕیاربوو ساڵی رابردوو ئەم تابلۆیە لە بۆنەیەکی هاوشێوە فرۆشرابایە، بەڵام بەهۆی رووداوە ناخۆشەکەی سێرجیۆ ریکۆ، گۆڵپارێزی پاریس و کەوتنەخوارەوەی لەسەر ئەسپ، فرۆشتنی تابلۆیەکە دواخرا.

ناوی تابلۆیەکە ”O REI”-یە و بە زمانی پۆرتوگالی مانای ”پاشا”یە. ئالێکساندەر هوبار، وێنەکێشی سەردەمیانەی پۆرتوگالی نیگارکراوە.

دەستپێکی زیادکردنەکە لە پێنج هەزار یۆرۆ دەستیپێکرد و لە کۆتاییدا بە بڕی 500 هەزار یۆرۆ فرۆشرایە کیلیان.

لە کۆی گشتی ئاهەنگە خێرخوازییەکەدا بڕی 2.7 ملیۆن یۆرۆ بۆ رێخکراوە خێرخوازییەکە کۆکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button