یاریگا-
پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلاییكردەوە.
گرێبەستەكەی پێپ گواردیۆلا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.
Match mode 🔛
⏱️ #AsahiSuperDry pic.twitter.com/cIIh3dazgR
— Manchester City (@ManCity) May 18, 2024
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كۆتا گەڕی یارییەكانی پرێمەرلیگ بەڕێوە بچێت و چارەنووسی نازناوی ئەم وەرزەی خولەكە یەكلاییدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت كاتژمێر 18:00 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری وێستهام بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 38ی پرێمەرلیگ.
لە كۆتا كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ پێپ گواردیۆلا گوتی:
بەڵێ، گرێبەستم لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە، دەمەوێت وەرزی داهاتوو لێرەبم.
بەرامبەر وێستهام، یاریزانان هەمووان دەزانن بۆچی یاری دەكەین، شتێكە كە جارێكی دیكە ئەزموونی ناكەین، چانسی بردنەوەی چوار نازناوی پرێمەرلیگی لەسەر یەك دووبارە نابێتەوە.
جارۆد بۆوین هاوشێوەی محەمەد سەڵاحە و ئەوم بیر دەهێنێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 88خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و ئارسیناڵیش بە 86 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.