ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن دڵنیایی بە هاندەران دەدات

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن هێشتا عەوداڵە بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی دڵخوازی خۆیان بۆ دوای رۆیشتنی تۆماس توخێل کە چاوەڕوان دەکرێ بەم نزیکانە لێک جیا ببنەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییەکان باسیان لەوە کرد چەند ئەستێرەیەکی یانەکە فشاریان دروستکردووە بۆ هێشتنەوەی توخێل، بەڵام دواتر درەکەوت هەوڵەکانیان بێ ئاکام بووە بەوەی کارگێڕی و راهێنەرەکە نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن.

رۆ بێرتۆ دی زێربی، کە چەند مانگێکە وەک یەکێک لە بەهێزترین بەربژێرەکان تەماشا دەکرا بۆ پۆستەکە، ئەمڕۆ بە فەرمی ڕۆیشتنی لە برایتن راگەیەندرا، ئەوەش گومانەکانی زیاتر کرد کە وێستگەی داهاتووی لەگەڵ باڤارییەکان دەبێ. بەڵام فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووس زانیاری جیاوازتری بڵاو کردووەتەوە و هەر پەیوەندیەکی لەو جۆرەی ڕەتکردووەتەوه. وەک رۆمانۆ نووسیویەتی؛ سەرەڕای پەیوەندی و گفتوگۆ نێوخۆییەکان لە مانگی مارس و ئەپرێڵ، رۆبێرتۆ دی زێربی نابێتە راهێنەری نوێی بایرن میونشن.

ئەو ڕاهێنەر ئیتاڵییە لە زاری ماکس ئێبێرڵی بەڕێوبەری وەرزشی بایرنەوە گواستویەتیەوە کە دڵنیایی داوە بەگوێرەی بڕیاری نێوخۆیی یانەکە، راهێنەری نوێ ئیتاڵی نابێ، ئەو بڕیارەیش بە ڕێژەی 100% گەرەنتی کراوە.

لە دیارترین ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵیانەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی باڤاریەکانیان بەڕێوەبردبێت، جیۆڤانی تراپاتۆنی و کارلۆ ئانچلۆتی بوون، بەبێ ئەوەی بتوانن بایرن بە نازناوە گەورەکەی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ” شاد بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button