ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

موعجیزەی جیاوازیی گۆڵ؛ تاکە هیوای ئارسیناڵە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئارسێناڵ لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ تەنیا هیوای بە موعجیزەی جیاوازیی گۆڵ ماوە، بۆ ئەوەی دوای 20 ساڵ بە نازناوی پرێمەرلیگ شاد بێتەوە، کە لەوەتەی وەرزی 2003/2004 لە نازناوەکە بێبەشە.

ئارسێناڵ هیواخوازە بە هەمان چەکی مانچێستەر سیتی نازناوی پرێمەرلیگ بباتەوە

مانچێستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 88 خاڵ پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە و ئارسێناڵ بە جیاوازیی دوو خاڵ بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە، یەکشەممە (19ـی مایۆ/ئایاری 2024) لە یەک کاتدا دوایین گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەکرێت، مان سیتی لە یاریگای خۆی میوانداریی وێستهام یونایتد دەکات و ئارسێناڵیش لە یاریگای خۆی میوانداریی ئێڤەرتن دەکات.

ئارسێناڵ چاوی لەوەیە بە جیاوازیی گۆڵ نازناوی پرێمەرلیگ بباتەوە، ئەگەر مان سیتی بە هەر ئەنجامێک بدۆڕێت یان یەکسان بێت و ئارسێناڵیش بباتەوە، ئەوا گەنەرز بە جیاوازیی گۆڵ بەپێش مان سیتی دەکەوێت، ئەگەر ژمارەی خاڵەکانیان وەکو یەک بێت، گەنەرز بە جیاوازیی گۆڵێک دەبێتە پاڵەوان، چونکە ئێستا جیاوازیی گۆڵەکانی ئارسێناڵ 61 گۆڵە و جیاوازیی گۆڵەکانی مان سیتی 60 گۆڵە.

ئارسێناڵ هیواخوازە هەمان سیناریۆی وەرزی  2011/2012 دووبارە بێتەوە، ئەوکات مان سیتی بە جیاوازیی گۆڵ نازناوی پرێمەرلیگی لە چنگی مانچێستەر یونایتد رفاند، لە دوایین ساتەکاندا سێرخیۆ ئەگوێرۆ گۆڵێکی زێڕینی کرد و نازناوەکەی بۆ سیتیزنس بردەوە.

دوای ئەوەی مان سیتی و مان یونایتد بە کۆکردنەوەی 89 خاڵ یەکسانبوون، لەبەر ئەوەی مان سیتی جیاوازیی گۆڵەکانی 64 گۆڵ بوو، مان یونایتدیش جیاوازیی گۆڵەکانی 56 گۆڵ بوو، رۆبیرتۆ مانسینی و یاریزانەکانی بوونە پاڵەوان و بە جیاوازیی هەشت گۆڵ نازناوەکەیان یەکلاکردەوە.

ئارسێناڵ دەیەوێت سیناریۆی وەرزی  1988/1989 بکاتەوە، ئەوکات گەنەرز بە جیاوازیی گۆڵ نازناوی خولی نایابی ئینگلتەرای لە چنگی لیڤەرپوول رفاند، دوای ئەوەی ژمارەی خاڵەکانیان یەکسان بوو، لە ژمارەی جیاوازیی گۆڵەکانیشیان یەکسانبوون و هەردووکیان جیاوازیی گۆڵەکانیان 37 گۆڵ بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئارسێناڵ ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر بوو، نازناوەکەی بردەوە.

ئارسێناڵ لەو وەرزە 73 گۆڵی کردبوو، بەڵام رێدز 65 گۆڵی کردبوو، هەربۆیە یانەکەی لەندەن بووە پالەوانی خولی نایابی ئینگلتەرا.

PSV Eindhoven confirmed among top Champions League seeds - ESPN

گەنەرز چاوی لە دووبارەکردنەوەی موعجیزەکانی ئایندهۆڤن و لانسە

لە وەرزی 2006/2007 لە خولی نایابی هۆڵەندا بەهۆی ئەوەی ئایندهۆڤن و ئەیاکس ئامستەردام ژمارەی خالەکانیان یەکسان بوو، هەردوو یانەکە خاوەنی 75 خاڵ بوون، ئایندهۆڤن بە جیاوازیی تەنیا گۆڵێک نازناوەکەی بردەوە، جیاوازیی گۆڵەکانی ئایندهۆڤن 50 گۆڵ بوو، کەچی ئەیاکس ئامستەردام جیاوازیی گۆڵەکانی 49 گۆڵ بوو.

لە خولی فڕەنسیش، لانس لە وەرزی 1997/1998 بە جیاوازیی گۆڵ نازناوەکەی یەکلاکردەوە، دوای ئەوەی لانس و میتز بوونە خاوەنی 68 خاڵ، لەبەر ئەوەی جیاوازیی گۆڵەکانی لانس 25 گۆڵ بوو، میتز جیاوازیی گۆڵەکانی 20 گۆڵ بوو، لانس بووە پاڵەوانی خولی فڕەنسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button