ئیسپانیا

دانی ئەلڤێس لە دوای ئازاد بوونی سەرقاڵی چ بزنسێکە؟

Yariga App

یاریگا –

دانی ئەلڤێس مانگی رابردوو کۆمپانیایەکی دامەزراندووە و لە بواری راوێژکاری وەرزشوانان کاردەکات.

دانی ئەلڤێس دەیەوێت کاتەکانی لە زیندان لەبیر بکات و دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە ساڵێک لە زیندان، ژیانی کارکردنی نوێی دەستپێکردوووتەوە.

ئه ستێرەی پێشووی بارسێلۆنا، که له سەرەتای ساڵی 2023 به تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خاتوونێکی گەنج له یانەی شەوانەی سوتۆن له بارسێلۆنا زیندانی کرا، لەلایەن دادگای بارسێلۆناوە سزای چوار ساڵ و نیو زیندانی بۆ سەردا سەپێندرا.

بەڵام تا کاتی دەرچوونی سزاکەی، ئەلڤێس بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ ئازاد کراوە. بڕیارێک کە دەنگۆیەکی زۆری لە میدیاکان دروست کرد. دوای ئازادبوونی بەشێوەی کاتی، ئەلڤێس ناچار بوو دوو پاسپۆرتەکەی رادەست بکات و دەبێت هەموو هەینییەک لە دادگای بارسێلۆنا ئامادە بێت و واژۆ بکات.

لە مانگی نیسانی رابردوودا، ئەلڤێس کۆمپانیای “OQP Sport & Management”ی دامەززراند، کە خۆی بەڕێوەبەر و تاکە ئەندامی کۆمپانیایەکەیە. لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە، یاریزانە بەڕازیلییەکە سەرنجی لەسەر بەڕێوەبردنی مافی وێنە و راوێژکاری و نوێنەرایەتیکردنی وەرزشوانان دەبێت. رێگایەک کە یاریزانانی تری تۆپی پێ دوای وازهێنانیان گرتوویانەتە بەر، لەم ساڵانەی دواییدا زۆر سەرکەوتوو بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button