ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لۆکا مۆدریچ و فلۆرێنتینۆ پێرێز ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

لۆکا مۆدریچ لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز گەیشتنە رێککەوتن ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لۆکا مۆدریچ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز رەزامەندیی داوە گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ ریال مەدرید نوێىکاتەوە، ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە بەو ئۆفەرە رازیبووە کە پێرێز پێشکەشی کردووە.

مۆدریچ (38 ساڵان) لەم وەرزە لە پێکهاتەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتیدا سێزدەمین یاریزان بوو لە رووی ژمارەی خولەکەکانی یاریکردنەوە و بەشداریی 2140 خولەک یارییەکانی ریالی کردووە.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید خۆی سەرپەرشتی پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی لۆکا مۆدریچ و تۆنی کرووس دەکات و بڕیاریداوە خۆی لەگەڵ ئەو ناوەڕاستکارە گفتوگۆ بکات.

جگە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مۆدریچ، فلۆرێنتینۆ پێرێز لەگەڵ کرووس (34 ساڵان) گفتوگۆی کردووە و چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button