عێراقکوردستان

بە هیوایەکی کەمەوە گازی باکوور ڕووبەڕووی یانەی مەسافی دەبێتەوە

Yariga App

ئەمڕۆ شەممە گەڕی 20ـی پێش کۆتایی خولی نایابی عێڕاق بەڕێوەدەچێت و یانەی گازی باکوور لە شاری بەغداد یاری دەکات.

یانەی گازی باکوور ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18\5\2024 لە گەڕی پێش کۆتایی خولی نایابی عێڕاق دەبێتە میوانی یانەی مەسافی  لە شاری بەغداد، نوێنەرەکەی شاری کەرکوک بە هیوایەکی لاوازەوە ئەم یاریە دەکات جونکە یانەکە ئەستەمە سەرکەوێت بۆ قۆناغی دووەمی خولەکە، گازی باکوور دەبێ لە دوو یاری داهاتوو سەرکەوتن تۆمار بکات و چاوەڕوانی شکستی مەسافی و سناعات کارەبایی و سناعە بکات لە دوو یاری داهاتوویاندا ئینجا یانەی گازی باکوور سەردەکەوێت بۆ قۆناغی دووەمی خولەکە کە ئەمەش ئەگەرێکی قوڕسە ڕووبدات بۆیە یانەکە تا ئێستا تەنها مانەوەی مسۆگەر کردووە لە خولی نایابی عێڕاق، گازی باکوور ئێستا لە خانەی نۆیەمە بە 23 خاڵ و یانەی مەسافیش بە 27 خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.

خولی نایابی عێڕاق لە دوو کۆمەڵە پێکهاتووە و لە هەر کۆمەڵەیەک 4 یانە سەردەکەون بۆ قۆناغی کۆتایی و لەوێش دابەش دەکرێن بە سەر دوو کۆمەڵە و خاوەن پلەی یەکەمی هەر دوو کۆمەڵە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button