چامپیۆنزلیگگرنگترین

5 هۆکار کەوا لە دۆرتمۆند دەکات ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت

Yariga App

یاریگا –

بروسیا دۆرتمۆند تەنها هەنگاوێک لە بەدەست هێنانی دووەم ناسناوی چامپیۆنزلیگ لە دوای ساڵی 1997ـەوە دوورە و ریال مەدرید بەربەستی سەر رێگەکەیانە. لەم راپۆرتە 5 هۆکاری سەرەکیتان بۆ باس دەکەین کە بۆچی دۆرتمۆند دەتوانێت ناسناوەکە بەدەست بهێنێت.

1- بەتاڵ کردنەوەی جادووەکەی وێمبڵی

یازدە ساڵ لەمەوبەر یۆرگن کلۆپ تەنیا 90 خولەک لە بەدەست هێنانی دووەم ناسناوی چامپیۆنزلیگ دوور بوو. لە کۆتاییدا بەرامبەر رکابەرە دێرینەکەیان بایەر میونشن بە ئەنجامی 2-1 ناسناوەکەی بردەوە.

هاوشێوەی رووبەڕووبوونەوەی ریال لە 1ی حوزەیران، یاریی بەرامبەر بایەرنیش لە وێمبڵی ئەنجامدرا، واتە دۆرتمۆند دەگەڕێتەوە ئەو گۆڕەپانەی کە تێیدا قورسترین شکستی چێشتووە. چیرۆکەکە لەوێ دووبارە دەبێتەوە و دەیانەوێت بە بردنەوە بەرامبەر ریال مەدرید جادووی وێمبڵی تێک بشکێنن.

یاریگای وێمبڵی، بەرواری 25/5/2013

2- ماڵئاوایی مارکۆ رۆیس

تەنیا دوو یاریزان لەو یاریزانانەی کە لە ساڵی 2013 بەرامبەر بایرن یارییان کردبوو، ماونەتەوە؛ ماتس هامێڵز و مارکۆ رۆیس. هەرچەندە مارکۆ پشتڕاستی کردەوە کە لە هاویندا یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا جێدەهێڵێت و دەیەوێت بە باشترین شێوە و بە بەدەست هێنانی جامەکە ماڵئاواییەکی شایستە لە هاندەرانی بکات.

تەنیا سێ یاریزانی دیکە، لەنێویاندا هومێڵز، زیاتر لە رۆیس 427 یاری بۆ دۆرتمۆند ئەنجامداوە، لەکاتێکدا رۆیس بە 167 گۆڵ، یەکێکە لەو سێ یاریزانەی کە هەریەکەیان گەیشتووەتە 100 گۆڵ و ئەسیست لە بۆندسلیگا. ئەگەر بەدرێژایی ژیانی وەرزشی تۆۆشی چەندین پێکان نەبووایە، ئەوا بێگوومان دەیتوانی لە پلەی یەکەمدا بێت.

3- رێگە سەرنجراکێشەکەیان بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی

دۆرتمۆند رێگەی گەیشتنی بە یاری کۆتایی ئاسان نەبووە. هەموو شتێک لە ‘گرووپی مردن’ دەستی پێکرد کە بریتی بوو لە پاریس سانجێرمان پاڵەوانی لیگ وەن و نیوکاسڵی ئینگلیزی و ئەی سی میلانی ئیتاڵی. سەرەڕای ئەوەی یەکەم یارییان بە پاریس سانجێرمان دۆڕاند، بەڵام یاریزانانی ئیدین تێرزیچ خۆیان چاککردەوە و نەک تەنیا لە گرووپەکەیان بە یەکەم سەرکەوتن، بەڵکو توانیان خۆیان بگەییەنە یاریی کۆتایی.

4) هێڵی بەرگری بەهێز

زۆربەی سەرکەوتنەکانی دۆرتمۆند لەم وەرزەدا دەگەڕێتەوە بۆ پتەویی یانەکەی لە هێڵی بەرگریدا. لە پێشبڕکێی ئەمساڵدا شەش جار گۆڵەکەیان بە خاوێنی هێشتووەتەوە، کە بەرزترین ژمارەیە لە دوای وەرزی 1997/98ەوە.

پاریسییەکان لە لە 10 یارییدا 19 گۆڵیان کردبوو بەرامبەر دۆرتمۆند بێ گۆڵ مانەوە و لە کۆی هەردوو یارییدا بە ئەنجامی 2-0 بەرامبەر دۆرتمۆند وەستێندران.

5) هێرشی بەرنامە داڕێژراو

هێشتنەوەی هێڵی بەرگری بە توندی تەنیا نیوەی شەڕەکەیە؛ دۆرتمۆند پێویستی بە هێرشبردنیش دەبێت لە یارییەکەیاندا. زەردەواڵەکان چەکی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی کێشەی زۆر بۆ مەدرید دروست بکەن.

نیکلاس فۆلکرۆگ بە سێ گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ پێشەنگی هاوڕێکانی گرتووە، توانای جەستەیی و بەهێزی لە کۆنتڕۆلکردنی تۆپدا، وایکردووە دۆرتمۆند کیشەی هێرشبەری نەمێنێت. هەروەها جەیدن سانچۆ لە چەند هەفتەی رابردوودا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و هەموو جۆرە کێشەیەکی بۆ پاریس سانجێرمان دروستکرد، لە کاتێکدا یاریزانانی وەک دۆنیل مالێ و کەریم ئادێیمی و ریوس و جولیان لە کاتە گرنگەکاندا بەهانای تیمەکەیانەوە چوون.

ریال مەدرید و دۆرتمۆند بڕیارە لە بەروارت 1ـی حوزەیران لە یاریگای وێمبڵی لە یاریی کۆتایی جامپیۆنزلیگ رووبەڕووی دۆرتمۆند ببێتەوە. گەرهاتوو دۆرتمۆند لەم یارییە شکست بە ریال مەدرید بهێنێت ئەوا دووەم ناسناوی چامپیۆنزلیگ لە مێژووی یانەکەیان بەدەست دەهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button