ئینگلتەراگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ بەهۆی 115 تۆمەتی سەرپێچی دارایی، مان سیتی دادەبەزێتە پلەیەک؟

سیناریۆی جیاواز هەن و ئەستەمە مان سیتی بەبێ سزا لێی دەرچێت

Yariga App

یاریگا –

ستێفان بۆرسن، راوێژکاری دارایی مانچێستەر سیتی هۆشداری لە مەترسییەکانی 115 تۆمەتەکەی سەر مان سیتی دەدات.

سیتیزنز نزیکە لە چوارەم نازناوی لەسەریەکی پرێمەرلیگ، کە یەکەمجارە لە مێژوودا یانەیەک چوارجار لەسەریەک نازناوی پرێمەرلیگ (خولی ئینگلیزی) بباتەوە. بەڵام لەگەڵ دەستپێکی ئەم وەرزە، 115 تۆمەتی سەرپێچی دارایی خراونەتە پاڵ مان سیتی. ئەگەر تۆمەتەکان ساخ ببەنەوە، مەترسی دابەزینی یانەکە بۆ چامپیۆنشیپ دەکرێت.

بۆرسن، راوێژکاری پێشووی دارایی مان سیتی بە iNewsی راگەیاندووە

ئەگەر تۆمەتەکان سەلمێندران، ئەوا مەترسی جدی لەسەر یانەکە دروستدەکات. رەنگە لە خراپترین دۆخدا، مان سیتی دابەزێتە چامپیۆنشیپ (خولی پلەیەک)، یاخود هاوشێوەی ئێڤەرتن و نۆتینگهام فۆرێست مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. دەزانم هەمووان دەیانەوێت رێکارەکان بەخێرایی بەڕێوەبچن، بەڵام ئەمە پێویستی بەکات و لێکۆڵینەوەی وردە.

تاوەکو ئێستا دیارنییە پرێمەرلیگ چۆن مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەی مان سیتی دەکات. ریچارد ماستەرس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرێمەرلیگ پێشتر روونیکردەوە، لە داهاتووێکی نزیکدا کەیسەکە تەواو دەبێت. ریچاردس باسی لە رۆژی گوێگرتن لە وەڵامەکانی مان سیتی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام جەختی لە نهێنی پڕۆسەکە تاوەکو رۆژی یەکلاییکردنەوە کردەوە.

مانچێستەر سیتی دوو یاری چارەنووسسازی لەم وەرزەدا ماوە، سبەی یەکشەممە دوا یاری وەرز بەرامبەر وێستهام یونایتد دەکات و بە بردنەوەی یارییەکە، چاوەڕێی ئەنجامی ئارسیناڵ ناکات و دەبێتە پاڵەوان پرێمەرلیگ. دواتر لە 25ی ئەم مانگە و لە یاری کۆتایی جامی FA لە وێمبڵی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button