ئینگلتەراگرنگترین

پاڵمەر خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بەدەستهێنا و چاوی لە خەڵاتە گەورەکەشە

ئەمڕۆ باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دیاری دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی پرێمەرلیگ، کۆڵ پاڵمەری ئینگلیزی وەک باشترین یاریزانی لاو بۆ وەرزی 2023/2024 دیاریکرد.

پاڵمەر دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوو لە مانچێستەر سیتییەوە بە بڕی 47 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد، لەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکردووە، رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە سەرکەوتنەکانی تیپەکەی.

کۆڵ هەفتەی رابردوو تەمەنی بوو بە 22 ساڵ، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەشداری 33 یاری کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی درووستکردووە.

هاوکات لەدوای رۆبی فاولەر و کریس سەتن، پاڵمەر سێیەم یاریزانی ژێر تەمەن 21 ساڵانە، لە وەرزێکی پرێمەرلیگ بەشداری زیاتر لە 30 گۆڵی کردووە.

ئەستێرە لاوەکە یەکەم یاریزانی چێڵسییە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو بەدەستدەهێنێت، کە یەکەم وەشانی خەڵاتەکە لە وەرزی 2019/20 دابەشکرا.

جیا لەوەش پاڵمەر کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەکات، کە براوەی خەڵاتەکە ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 13:00 بەکاتی هەولێر ئاشکرا دەکرێت.

بەربژێرانی باشترینەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ئاشکراکران

بابەتی زیاتر

Back to top button