ئینگلتەرا

چامبەرلین: من جێگای سۆنگ دەگرمەوە

ئەلێکس ئۆکسلەید چامبەرلین داوا دەکات ڕێگەی پێبدەن جێگای ئەلێکس سۆنگ بگرێتەوە لە پێکهاتەی سەرەکی ئارسناڵ.
سۆنگ ئارسناڵی بەرەو بەرشلۆنە جێهێشت بەرامبەر بە ١٥ ملیۆن پاوەند چامبەرلینیش یەکێکە لەو ئەستێرە لاوانەی چاوەڕوانی داهاتووێکی باشی لێدەکرێت لەگەڵ ئارسناڵ. ناوبراو لە لێدوانێکدا وتی «پڕکردنەوەکەی شوێنەکەی ئاسان نابێت بەڵام پڕکردنەوەی هیچ شوێنێکی یاریگا ئاسان نیە ئەگەر هەوڵی بۆ نەدەیت، ئەلێکس سۆنگ یاریزانێکی گەورە و گرنگ بو بۆ ئێمە بەڵام من دڵنیام پێکهاتەیەکی وەک پێویست گونجاومان هەیە کە بتوانیت جێگای ئەو دیارنەبێت و داوا دەکەم ڕێگەم بدەن جێگای ئەو بگرمەوە».
چامبەرلین ئەم مانگە پێی نایە ١٩ ساڵی تەمەنی و دوور لە چاوەڕوانییەکان وێنەی دەخرێتە سەر کەڤەری یاری ڤیدیۆیی بەناوبانگی فیفا-١٣ کە مانگی داهاتوو بلاودەبێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close