ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

وێنە: زۆرخۆری یاریزانێکی دۆرتمۆند پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کێشە بۆ یانەکە دروست دەکات

Yariga App

یاریگا –

نیکلاس سۆلە بەهۆی زیادبوونی کێشی بووەتە کێشە بۆ بۆڕووسیا دۆرتمۆند، لەکاتێکدا دوو هەفتەی دیکە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، نیکلاس سۆلە بەرگریکاری بۆڕووسیا دۆرتمۆند لە مەشق و راهێنانەکان رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە، چونکە کێشی زۆر زیادی کردووە، لەکاتێکدا دوو هەفتەی دیکە دۆرتمۆند لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، سێباستیان کیل بەڕێوەبەری وەرزشی دۆرتمۆند قسەی لەگەڵ بەرگریکارە 28 ساڵانەکە کردووە و داوای لێکردووە، ئەم ماوەیە خۆی لە زۆر خواردنی ناتەندروست بەدوور بگرێت بۆ ئەوەی بە باشی بۆ یارییەکەی ریال مەدرید ئامادە بێت، کە رۆژی 1ـی مانگی داهاتوو لە یاریگای وێمبلی بەیەک دەگەن.

نیکلاس سولە پێشتر رایگەیاندووە هەفتانە شەش پیتزا و هەشت شیش کەباب دەخوات کە کێشی نزیکەی 100 کیلۆگرام یان زیاتر دەبێت، کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتمۆند کرد و لە 52 یاری سێ گۆڵی بۆ زەردەواڵەکان کردووە.

نیکلاس سولە لەم وەرزە لەگەڵ دۆرتمۆند بەشداریی 31 یاریی کردووە، لە چامپیۆنزلیگ شەش یاریی کردووە، بەڵام لە یارییەکانی ئەمدواییە لە چامپیۆنزلیگ لەلایەن ئێدین ترزیچ راهێنەری بۆڕووسیاوە دوورخرایەوە و کەمتر دەرفەتی یاریکردنی پێدەدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button