ئاسیاگرنگترین

فیفا هەڵسەنگاندنی یاسایی بۆ فەڵەستین لە دژی ئیسرائیل دەکات

لە جەنگی راستەقینەوە بۆ جەنگی وەرزشی

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ‘فیفا’ هەڵسەنگاندنی یاسایی لەبارەی داوای یەکێتیی تۆپی پێی فەڵەستین بە هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسرائیل دەکات.

لە کۆنگرەی 73مینی فیفا کە لە بانکۆک، پایتەختی تایلاند بەڕێوەدەچێت، یەکێتیی تۆپی پێی فەڵەستین داوای دوورخستنەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسرائیلی لە کۆنگرەکە کرد و یەکێتیی تۆپی پێی ئوردنیش پاڵپشتیکرد.

جبریل رەجووب، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەڵەستین بە رۆژنامەنووسانی گوت

دەبێ چەند ئەندامی دیکەی خێزانی تۆپی پێی فەڵەستین ببنە قوربانی، تاوەکو فیفا کاردانەوەیەکی هەبێت؟ ئایا فیفا جیاوازی لە نێوان گرنگی شەڕەکان دەکات و شەڕی شوێنێک لە شوێنێکی دیکە بە گرنگتر دەزانێت؟ داواتان لێدەکەم لەبەرامبەر مێژوو پاڵپشتی حەق بکەن. ملیۆنەها کەس ئازاردەکێشن کە هەزاران وەرزشوانی تۆپی پێی تێدایە. یاریزانان شایەنی ژیانێکی باشترن.

شەڕی غەزە لە 7ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو دەستیپێکرد، کاتێک چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشییانکردە سەر چەند شارێکی هاوسنوور و زیاتر لە 1200 کەسییان کوشت و 252 کەسیشیان رفاندووە.

دوای چەند رۆژێک ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی دەستپێکرد، وەزارەتی تەندروستی سەر بە حکومەتی حەماس رایگەیاندووە؛ زیاتر لە 34 هەزار کەس لە غەزە کوژراون.

شینۆ مۆشێ زوارێس، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسرائیل لە وەڵامی داواکەی یەکێتیی تۆپی پێی فەڵەستین دەڵێت

ئێمە رووبەڕووی هەوڵێکی سیاسی و دوژمنکارانی یەکێتیی تۆپی پێی فەڵەستین دەبینەوە و ئەمەش زیانێکی زۆر بە تۆپی پێی ئیسرائیل دەگەیەنێت. بەم دۆخەی ئێستا یارییەکانی تۆپی پێ لە زۆربەی ناوچەکانی باکوور و باشووری ئیسرائیل ناکرێن و زیاتر لە 130 کەسیش لەلایەن حەماسەوە رفێندراون. بۆیە هیچ دادپەروەرییەکی تێدانییە.

ئینفانتینۆ روونیکردەوە، هەڵسەنگاندنێکی یاسایی بۆ داواکەی فەڵەستین دەکرێت و لە کۆتایی مانگی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی فیفا بەڕێوەدەچێت، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر داواکەی یەکێتیی تۆپی پێی فەڵەستین دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button