ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ هێرشێکی توند دەکاتە سەر پرێمەرلیگ و ڤار

راهێنەرە ئەڵمانییە تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، لە دژی ڤار دەنگدەدات و دەڵێت؛ ناوبژیوانان نازانن بە دروستی بەکاریبهێنن.

وۆڵڤز پڕوپۆزەڵێکی بۆ رێکخستنەوەی سیستمی ڤار پێشکەشی پرێمەرلیگ کردووە، لەو رۆژەوە زۆربەی یاریزان و راهێنەرانی پرێمەرلیگ، پاڵپشتی خۆیان بۆ نادروستی بەکارهێنانی ڤار لەلایەن ناوبژیوانەوە کردووە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Yariga.Net (@yarigaone)

کڵۆپ لە دوا پرێس کۆنفرانسی وەک راهێنەری لیڤەرپوول روونیکردەوە

بەدڵنیاییەوە بە هەڵە بەکاردەهێندرێت. من دەنگ لە دژی ڤار دەدەم، ئەم ناوبژیوانانە نازانن بە دروستی بەکاریبهێنن. ڤار کێشەکە نییە، بەڵام کێشە ئەوەیە ناتوانن کەسەکان بگۆڕین. بۆیە دەنگ لە دژی ڤار دەدەم.

سیستمی ڤار لە ساڵی 2019ەوە کاری پێدەکرێت، بەڵام بۆ رەتکردنەوەی لە پرێمەرلیگ، پێویستی بە دەنگی 14 یانەیە لە کۆی 20 یانە.

بڕیارە 6یی مانگی داهاتوو لە کۆبوونەوەی پرێمەرلیگ لەگەڵ راهێنەری یانەکان، بڕیاری کۆتایی لەسەر شێواز و چۆنیەتی بەکارهێنانی ڤار بدرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، کاربەدەستانی پرێمەرلیگ گەشبینن بەوەی، یانەکان هاوڕانین و ناتوانن دەنگی پێویست بۆ رەتکردنەوەی ڤار کۆبکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بێت، یانەکانی پرێمەرلیگ داوای دەستنیشانکردنی ناوبژیوانی دیکەی ئەوروپی بۆ بەڕێوەبردنی یارییە گەورەکان دەستنیشان بکرێن، ئەمەش خاڵێکی دیکەیە و لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button