ئه‌ڵمانیاگرنگترین

توخێل دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی بایرن میونشن شۆک دەکات

''بڕیارەکەم ناگۆڕم''

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل، ئاوێکی ساردی بە هیواکانی بایرن میونشن بۆ مانەوەدا کرد و دووپاتیکردەوە؛ لە کۆتایی وەرز یانە باڤارییەکە جێدەهێڵێت.

راهێنەری پێشووی چێڵسی و پاریس سانجێرمان لە فێبرایەر/شوباتی رابردوودا، نیازی جێهێشتنی یانەکەی لە کۆتایی وەرز راگەیاند. سێ مانگ دوای بڕیارەکەی و لەدەستدانی نازناوی بۆندسلیگا و چامپیۆنزلیگ، بڕیارەکەی خۆی نەگۆڕیوە.

دەستەی کارگێڕی میونشن ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی توخێل بە مانەوە دەستپێکردووە، ئەمەش بەهۆی شکستی ئێف سی هۆڵیوود لە دۆزینەوەی راهێنەرێکی گونجاو.

توخێل بەر لە دوا یاری ئەم وەرزەی بۆندسلیگا بەرامبەر هۆفێنهایم گوتی

ئەمە دوا پرێس کۆنفرانسی منە لەگەڵ میونشن. گفتوگۆمان کرد، بەڵام نەگەیشتینە ئەنجام، بۆیە بڕیارەکەی مانگی شوبات تاوەکو ئێستا چالاکە و جێبەجێی دەکەم.

یاریزانانی وەک هاری کەین، تۆماس مولەر و مانوێل نۆیەر رایانگەیاندبوو، هەوڵی رازیکردنی توخێل دەدەن، بەڵام پێدەچێت راهێنەرە ئەڵمانییەکە بڕیاری کۆتایی خۆیدابێت و نەیگۆڕێت.

لە ماوەی رابردوو بایرن هەوڵی زۆری بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی توخێلدا، لەوانە گفتوگۆی لەگەڵ زینەدین زیدان و راڵف رانگنیک کرد، بەڵام ئۆفەرەکان رەتکرانەوە، تاوەکو ئێستا دیارنییە کێ بەربژێری سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button