ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد و خێتافی لەسەر گرینوود رێکناکەون

خێتافی نایەوێت دەستبەرداری بێت، بەڵام ناچارە

Yariga App

یاریگا –

خێتافی لە ئێستاوە بە دوای شوێنگرەوەی مەیسن گرینوود دەگەڕێت و مانچێستەر یونایتدیش بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی دەدات.

خێتافی لە ساتێکی هەستیاردا بە خواستن گرینوودی گواستەوە و توانی ئاستێکی باش لەگەڵ یانە مەدریدییەکە پێشکەش بکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، خێتافی چاودێری عومەر سادق، هێرشبەری نایجێری و ریال سۆسیداد دەکات، هەرچەندە دوو ساڵ بەر لە ئێستا تووشی پێکانێکی سەختی پاژنەپێ بوو.

هێرشبەرەکەی ریال سۆسیداد تەنیا سێ گۆڵی لە کۆی 36 یاری ئەم وەرزەی لالیگا، جامی ئیسپانیا و یۆرۆپالیگ کردووە. بۆیە سادق لە دەرەوەی بژاردەکانی ئیمانۆل ئالگواسیل، راهێنەری سۆسیدادە بۆ وەرزی داهاتوو.

گرینوود یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی ئەم وەرزەی خێتافی، ئانخێل تۆرێس، سەرۆکی خێتافی لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی مارکا روونیکردەوە، یانەکە دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی گرینوود بکات، هەرچی نەبێت تاوەکو بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ساڵی داهاتوو.

یانەکانی بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ناپۆلی، یوڤێنتوس و چەند یانەیەکی سعوودی چاودێری گرینوود دەکەن. مان یونایتد داوای بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەداربوون لە تواناکانی یاریزانە ئینگلیزییەکە دەکات.

گرینوود 10 گۆڵی لەم وەرزەدا بۆ خێتافی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کردووە و بۆ پێکهاتەی نموونەیی ئەم وەرزەی لالیگا پاڵێوراوە.

سبەی شەممە تیمەکەی گرینوود رووبەڕووی ئالاڤێس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button