خوله‌کانی دیکەگرنگترین

رۆبن ڤان پێرسی بووە راهێنەری یانەیەکی هۆڵەندی

دەرگایەکی گەورە بەڕووی ئەفسانە هۆڵەندییەکە کرایەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبن ڤان پێرسی بە فەرمی ئەرکی مەشقی یانەی هێرێنڤینی هۆڵەندی پێڕاسپێردرا.

ڤان پێرسی راهێنەری تیمی ژێر 18 ساڵانی فاینۆرد بوو و ئێستا بووە شوێنگرەوەی کێس ڤان ڤۆندێرێن، راهێنەری پێشووی یانەکەی باکووری هۆڵەندا.

ئەفسانە هۆڵەندییەکە گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 لەگەڵ فرایسلاند واژۆکردووە. بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستبەکاربێت.

گۆڵکاری مێژوویی هۆڵەندا ئەمڕۆ لەگەڵ فێری دی هان، سەرۆکی هێرێنڤین کۆبووەوە کە پێشتر لە ساڵی 2002 لەگەڵ فاینۆرد، جامی یەکێتیی ئەوروپای بەرزکردبووەوە.

هەریەکە لە پۆڵ سیمۆنس و بڕاین پیناس، لە هێرێنڤین دەبنە یاریدەدەری ڤان پێرسی. جیا لەمانەش پێرسی دوو راهێنەری جەستەیی و شیکەرەوەی ڤیدیۆیی لە فاینۆردەوە لەگەڵ خۆی گواستەوە هێرێنڤین.

21ی ئەم مانگە، ڤان پێرسی بە میدیاکان دەناسێندرێت و پرێس کۆنفرانسێک ساز دەکات.

هێرنڤین لەم وەرزەی خولی هۆڵەندی بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە 33 یاریدا پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

رۆبن لە ساڵی 2021 تا ئێستا راهێنەرایەتی تیپی لاوان و تیپی ژێر 18 ساڵانی یانەی فاینۆردی کردووە، بەڵام هێرنڤین دەبێت بە یەکەم یانەی سەرەکی کە ئەستێرە هۆڵەندییەکە راهێنەرایەتی بکات.

ئەفسانە هۆڵەندییەکە لە کاروانی وەرزشیدا درێسی یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد، فەنەرباچێ و فاینۆردی پۆشیووە، لە ساڵی 2019 بەشێوەیەکی یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button