ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول ماڵئاوایی لە دوو یاریزانی دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی و لە كۆتایی وەرز ماڵئاوایی لە دوو یاریزانی یانەكەی دەكات.

هەریەك لە یاریزانان جۆیێل ماتیپ و تیاگۆ ئالكانتارا لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز ماڵئاوایی لە رێدز دەكەن.

گرێبەستی هەردوو یاریزانەكەی لیڤەرپوول لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت و بە خۆڕایی ماڵئاوایی لە یانەكەیان دەكەن.

 

هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند:

جۆیێل ماتیپ لە كۆتایی وەرز ماڵئاوایی لە رێدز دەكات، دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەشت وەرز یارمەتی یانەكەی داوە، سوپاس بۆ هەموو شتێك جۆیێل.

 

كاتەكانی تیاگۆ ئالكانتارا لەگەڵ رێدز لەم هاوینەدا كۆتایی دێت لە دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی، یاریزانێكی تایبەت، سوپاس بۆ هەموو شتێك تیاگۆ.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ ماتیپ بەشداری لە 10یاری كردووە و ئالكانتاراش لە یەك یاریدا بەشداری كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button