ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی هەردوو ئەستێرەی یانەكەی لوكا مۆدریچ و تۆنی كروس نوێ بكاتەوە.

گرێبەستی هەردوو یاریزان مۆدریچ و كروس لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەسەردەچێت.

 

بەپێی زانیارییەكانی ماریۆ كۆرتیگانا لە تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیك ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی هەردوو یاریزان لوكا مۆدریچ و تۆنی كروس نوێ بكاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، كارلۆ ئانچێلۆتی دەیەوێت هەردوو یاریزانەكە بمێننەوە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشكەشیان كرد.

لەم وەرزەی لالیگادا كروس 32 یاری كردووە و توانیویەتی یەك گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

هەروەها مۆدریچ لەم وەرزەی لالیگا بەشداری 30 یاری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button