ئه‌مریکاگرنگترین

کایلۆر ناڤاس ئامانجی دوو یانەی ئەمریکیە

Yariga App

یاریگا –

کایلۆر ناڤاس لە خولی ئەمریکیەوە کراوەتە ئەمانج و دوای ئەزموونێکی زۆر لە ئەورووپا ئەگەرێکی زۆری هەیە ڕوو بکاتە MSL.

گۆڵپارێزە کۆستاریکێکە لە ساڵی 2010 لە دەرگای یانەی ئالباسیتی ئیسپانیەوە ئەزموونی ئەوروپای دەستپێکرد. ئەم هاوینە وەک یاریزانی ئازاد پاریس سانجێرمان نێدەهێڵێت دوای پێنج وەرز مانەوەی لەو یانەیە.

سەرچاوەی ئێلشیرینگیتۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە یانەی سان دیێگۆی ئەمریکی گرنگی بە گواستنەوەی ناڤاس دەدەن.

ئەو یانەیە ساڵێکە دامەزراوە و هێشتا لە خولی ئەمریکی یاریی نەکردووە. چاوەڕوان دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو لە میانەی پلانەکان بۆ فراوانترکردنی ژمارەی یانەکانی خولەکە، مۆڵەتی بەشداریکردنی پێبدرێت.

جگە لە ناڤاس، دەنگۆ هەیە هەمان یانە پلانیانە سێرجیۆ ڕامۆس و کێڤن دی بروین بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

ئەوە لە کاتێکدایە گۆڵپارێزە 37 ساڵانەکە ئامانجی یانەی ئینەر مەیامیە و ئەمڕۆیش دوای یارییەکەیان بەرانبەر ئۆرلاندۆ سیتی، لەو بارەیەوە پرسیار لە تاتا مارتینۆی ڕاهێنەر کرا. بەڵام وەڵامێکی ڕوونی بەدەستەوە نەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button