ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری و یۆڤێنتۆس لەیەکتری جیادەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری و یۆڤێنتۆس لە یەکتری جیادەبنەوە و کۆتایی ئەم وەرزە راهێنەرە ئیتاڵییەکە یانەکە بەجێدەهێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە یۆڤێنتۆس و ئەلێگری لە یەکتری جیادەبنەوە و هەردوولا لەوەتەی مانگی فێبرایەر گەیشتوونەتە رێککەوتن، کۆتایی ئەم وەرزە ئەلێگری لە راهێنەرایەتی یۆڤی نەمێنێت، بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرێکی دیکە ئەرکی را‌ینەرایەت بیانکۆنێری بگرێتە ئەستۆ.

فابریزیۆ ئاشکرایکردووە، ئەلێگری و یۆڤی گەیشتوونەتە رێککەوتن تەنیا ماوە یۆڤی بڕیاری دوورخستنەوەی ئەلێگری رابگەیەنێت یانیش تاوەکو 10 رۆژی دیکە چاوەڕێ بکات.

یۆڤێنتۆس دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەشی تیاگۆ مۆتا راهێنەری بۆلۆنیا بکات کە یانەکەی لەم وەرزەی سێریا ئەی گەیاندە چامپیۆنزلیگ و پلەی سێیەمی بۆ یانەکە بەدەستهێنا، بۆ ئەوەی شوێنی ئەلێگری بگرێتەوە و ببێتە راهێنەری یۆڤی.

یۆڤێنتۆس دەیەوێت ئۆفەرێک بۆ ماوەی سێ ساڵ بخاتە بەردەم تیاگۆ مۆتا بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئیتاڵییەکە بگرێتە دەست، مۆتاش بە بەرپرسانی یانەی بۆلۆنیای راگەیاندووە بەمزووانە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات و لەبارەی داهاتووی خۆی ئاگاداریان دەکاتەوە.

یۆڤی بە سەرکردایەتی ئەلێگری لەم وەرزە بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ لە پلەی چوارەمی سێریا ئەی دێت و بلیتێکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی مسۆگەر کردووە و جامی ئیتاڵیاشی بەدەستهێنا، کە لە یاریی کۆتاییدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئاتاڵانتای بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button