ئیسپانیاگرنگترین

له‌باره‌ی یامال و کوبارسی بارسێڵۆنا هه‌والێكی خۆشی پێده‌گات

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال و پاو کوبارسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ژێر 23 ساڵان بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 ناکەن.

بارسێڵۆنا لە سەرەتای ئەم مانگەوە لەگەڵ بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی یاریزانەکان تەنها لەگەڵ تیپی یەکەم بەشداری یۆرۆی 2024 بكه‌ن یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی نه‌كه‌ن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای دانوستانەکانی ئەم دواییەی بارسا لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێ ئیسپانیا، بڕیاره‌كه‌ به‌ دڵی به‌رپرسانی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ بووه‌، كه‌ هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ی،یامالی 16 ساڵ  و کوبارسی 17 ساڵ لە ئۆڵۆمپیاد به‌شداری ناكه‌ن.

بارسێلۆنا رازی نه‌بووه‌ ئه‌م دوو یاریزانە به‌شداری له‌ هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تی یۆرۆ و ئۆلۆمپیاد بكه‌ن، چونكه‌ بۆ وه‌زری نوێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پلانه‌كانی راهێنه‌ر ده‌بێت چونكه‌ هه‌ردوو یاریزان له‌ پلانی سه‌ره‌كی چاڤین بۆ وه‌زری نوێ و لە کۆتایی مانگی تەمموز ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێده‌كه‌ن.

هەروەها یانەکە ترسی له‌ دووبارەبوونەوەی سیناریۆی پێدری هەیە كه‌ لە وەرزی 2020-2021، دوای ئەوەی 37 یاری لە خولی ئیسپانی ئەنجامدا، 7 یاری لە چامپیۆنزلیگ، 6 یاری لە جامی شا، و 2 یاری لە جامی سوپەری ئیسپانیا، جگە لە 21 یاری لەگەڵ ئاستە جیاوازەکانی هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، دواتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای جه‌سته‌یی یاریزانه‌كه‌ دروست كردوو دووچاری پێكانێكی قورس بوو کاریگەری لەسەر كاروانی وەرزشی یاریزانه‌كه‌ هەبوو.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بارسێلۆنا هێشتا ترسی له‌ به‌شداریكردنی چه‌ند یاریزانێكی تری هه‌یه‌، ئه‌وانیش، فێرمین لۆپێز و ئێریک گارسیا کە دوای کۆتاییهاتنی بە خواستنەکەی بۆ یانەی جیرۆنا دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، پالێوراون بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد به‌شداربن.

بارسێڵۆنا پشتی به‌ بڕیارێكی فه‌رمی فیفا به‌هێزه‌ كه‌ له‌لایه‌ن فیدراسیۆنە کیشوەریەکانەوە پەسەندکراوه‌، یانەکان مافی خۆیانە ڕێگری لە بەشداریکردنی یاریزانەکانیان بکەن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد.

بابەتی زیاتر

Back to top button