ئینگلتەرا

ئارتێتا خەونی گەڕانەوە بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا دەبێنێت

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسێناڵ، یارەزووی گەڕانەوە بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات.

ئارسێناڵ لەژێر سەرکردایەتی ئارتێتا جارێکی تر توانی ببیتە سێ لە باشترین تیپەکانی ئینگەلتەرا و پاڵێوراو بۆ بەدەست هێنانی نازناوی پریمەرلیگ، هەم وەرزی رابردوو و هەم لەم وەرزەشدا، یەکێک بووە تیمە بەهێزەکانی ئینگەلتەرا.

ئەم راهێنەرە ئیسپانییە لەسەر کورسی یەدەگی گەنەرز ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی بکەن، تەنانەت دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ئەگەری ئامادەبوونی لەسەر کورسی یەدەگی بارسێلۆنا وەک جێگرەوەی چاڤی هەیە.

ئارتێتا دوێنێ خەڵاتی شاهانەی ئیزابێلای کاسۆلیکی لە شای ئیسپانیا وەرگرت و لێدوانەکانی سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی ئارسێناڵی راکێشا کە گوتی بیرۆکەی ئەوەی هەیە کە رەنگە بەم زووانە یاریگای ئیمارات بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە ئیسپانیا.


ئارتێتا سەبارەت بە ئارەزووی خۆی بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا و وڵاتەکەی گوتی:

رۆژێک دەگەڕێمەوە بۆ ئیسپانیا. وڵاتەکەم زۆر خۆش دەوێت. شێوازی ژیان و کولتوورەکەمان شتێکە هەمیشە لە مێشکمدایە.  لە ئینگلتەرا بەو شێوازەی مامەڵەم لەگەڵ دەکەن دڵخۆشم، بەڕاستی چێژ لە کارەکانم وەردەگرم، بەڵام هەمیشە پێموایە رۆژێک دەگەڕێمەوە ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button