سعوودیەگرنگترین

مۆرینیۆ به‌مەرج ده‌چێته‌ سعودیە

Yariga App

یاریگا –

ناوی جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، راهێنەری پێشووی یانەی رۆما، جارێکی دیکە په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌ خولی سعودیه‌.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، یانەی قادسیه‌ی سعودی ئاره‌زوو ده‌كات گرێبەست لەگەڵ مۆرینیۆ بكات بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ سەرکردایەتی تیپه‌كه‌ بكات.

مۆرینیۆ دوای ئه‌وه‌ی  لە مانگی یەک له‌ یانه‌ی رۆما دوورخرایه‌وه‌، ئەرکێکی راهێنەرایەتیی هیچ تیپێكی نه‌گرتۆته‌ ئەستۆ،به‌ڵام چه‌ند چه‌ند یانه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەکە، مۆرینیۆ پێشوازی له‌و گرێبه‌ستانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ سعودیه‌ پێی ده‌گات، بەڵام مەرجی ئەوەی داناوە کە بە شێوەیەکی شەخسی پڕۆژەی ئەو تیپە ببینێت کە راهێنەرایەتی دەکات، پێداچوونەوە بە هەموو وردەکارییەکان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت لە رووی پیشەگەرییەوە لەگەڵیدا دەگونجێت یان نا ئینجا بڕیار ده‌دات.

یانه‌ی قادسیه‌ تاکە یانە نییە کە دەیەوێت مۆرینیۆ بۆ خولی سعودیە بگوازێته‌وه‌، پێشتر یانه‌ی شه‌بابیش هه‌وڵیدا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن، چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام مۆرینیۆ چاوه‌ڕی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌ یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی پێبگات، له‌ ئه‌گه‌ری نه‌بوونی هیچ ئۆفه‌رێك ئه‌وا بیر له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌یه‌كی سعودی ده‌كاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button