ئیسپانیاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

ڤیدیۆ؛ ئێندریک بە پێکانەکەی ترسی خستووەتە ناو دڵی مەدریدییەکان و بەڕازیلییەکان

Yariga App

یاریگا –

ئێندریک یاریزانی لاوی بەڕازیلی داهاتووی یانەی ریال مەدرید مانگێک پێش دەستپێکی کۆپا ئەمریکا تووشی پێکان بووە و ترسی خستووەتە ناو دڵی هاندەرانی ریال مەدرید و بەڕازیل.

سەرەلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/05/2024) ئێندریک لە جامی لیبەرتادۆریس لە یاریی نێوان پالمێراس و ئیندیپێندێت بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، کە پالمێراس 2-1 یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی داهاتوو.

رۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێشبینی دەکرێت بەلایەنی کەم ئێندریک بەهۆی پێکانەکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان داببڕێت، لەکاتێکدا بۆ بەشداریکردن بۆ کۆپا ئەمریکا بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کراوە و سێلیساو رۆژی 24ـی مانگی داهاتوو یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر کۆستاریکا دەکات.

رۆژنامەی مارکاش ئاشکرایکردووە، هاندەرانی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل بەهۆی پێکانەکەی ئێندریک هەست بە نیگەرانی و دووڵی دەکەن، کە وابڕیارە ئەم هاوینە ئەو یاریزانە لاوە بچێتە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە.

رۆژانی 8 و 12ـی مانگی داهاتوو بەڕازیل دوو یاریی دۆستانە و ئامادەکاریی بۆ کۆپا ئەمریکا دەکات و رووبەڕووی مەکسیک و ئەمریکا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button