ئه‌ڵمانیاگرنگترین

توخێل لە بایرن میونشن دەمێنێتەوە و ئەستێرەکانی یانەکە فشاریان دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل و بایرن میونشن لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی دەست بە قۆناخێکی نوێی کارکردن بکەنەوە و تۆخێل لە یانە باڤارییەکە بمێنێتەوە، ئەستێرەکانی یانەکەش لەپێنایو مانەوەی راهێنەرەکە فشاریان دروستکردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە بەڕێوەبەری کارەکانی توخێل و بەرپرسانی بایرن میونشن لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی لەبارەی بەردەوامبوونی تۆخێل لە بایرن گفتوگۆ بکەن، راهێنەرە ئەڵمانییەکە مەرجی هەیە گەرەنتی پاڵپشتی تەواوی دەستەی کارگێڕی یانەکەی پێبدرێت.

رۆمانۆ رایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی جولیان ناگلیسمان و چابی ئاڵۆنسۆ و راڵف رانگنیک وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان رەتکردەوە، ئێستا بەرپرسانی بایرن میونشن دەیانەوێت تۆخێل لە یانەکە بهێڵنەوە، لەکاتێکدا لە ناوەڕاستی ئەم وەرزە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی بە رەزامەندیی هەردوولا بڕیاریان دا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەیان کۆتایی بێت.

توخێل دەیەوێت گەرەنتی پاڵپشتی تەواوی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی یانەکەی پێبدرێت، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبکاتەوە و لە یانەکە بەردەوام بێت، کە ئەم وەرزە بۆیەکەمجار لەوەتەی وەرزی 2011/2012 بایرن دەستبەتاڵ دەرچوو.

میدیاکانی ئەڵمانیا راشیانگەیاندووە، هاری کەین و مانوێل نۆیەر و لیرۆی سانێ و جەمال موسیالا فشاریان لەسەر بەرپرسانی یانەکە کردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ تۆخێل بگەنە رێککەوتن و لە یانەکە بەردەوام بێت، چونکە تۆخێل پەیوەندییەکی

بابەتی زیاتر

Back to top button