ئه‌مریکاگرنگترین

تاتا مارتینۆ باس لە گواستنەوەی چەند ئەستیرەیەک بۆ ئینتەر مەیامی دەکات

Yariga App

یاریگا –

بە نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی مێرکاتۆی هاوینەی یاریزانان، تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەر مەیامی دەڵێ؛ ناوی زۆر یاریزان بە تیمەکەمان دەبەسترێتەوە.

لە دوای یەکسانبوونی بێ گۆڵیان بەرامبەر ئۆرلاندۆ سیتی لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە، راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە چەندین بابەتی ورووژاند لە هەمووی گرنگتر باسی لە پلانی گواستنەوەی چەندین یاریزان کرد.

تاتا مارتینۆ گوتی کە پەیوەندییان بە گۆڵپارێزێکی نوێ، ئەفسانەی کۆستاریکا کیلۆر ناڤاسەوە کردووە و هەروەها هێرشبەرێکیشان کردووەتە ئامانج.

ناڤاس دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە فەرەنسا، کە لە سەرەتای وەرزەوە تەنیا پێنج یاری بە درێسی پاریسییەکان ئەنجامدابوو، لە هاوین وەکوو یاریزانێکی ئازاد دەتوانێت روو بکاتە یانە ئەمریکییەکە.

بەڵام مارتینۆ جەختی لەوە کردەوە کە دڵخۆشن بە ئاستی گۆڵپارێزەکەیان لەم دواییانەدا. ئایا لەم هاوینەدا گۆڵپارێزێکی دیکە دەگوازنەوە یاخود نا، ئەوە بابەتێکە کە دواتر بڕیاری لەسەر دەدەن، بەڵام ناڤاس یەکێکە لەو گۆلپارێزانەی کە چاودێری بارودۆخی دەکەن.

ئینتەر مەیامی بەرەبەیانی شەممە کاتژمێر 2:30 بەرامبەر دی سی یونایتد یاری دەکات وئامانجیان ئەوەیە شەشەم یاریی بێ دۆڕانیان لە خولەکەدا بەدەست بهێنن

بابەتی زیاتر

Back to top button