ئیسپانیاگرنگترین

ئاستەنگی لەبه‌رده‌م راگەیاندنی گرێبەستی ئێمباپێ دروست ده‌بێت

Yariga App

یاریگا –

دۆزینەوەی وادەیەک له‌لایه‌ن ریال مه‌درید بۆ ناساندنی کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی قورس ده‌بێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، ریال مەدرید لە 1ی مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند یاریی ده‌كات، دواتر پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 لە 14ی هەمان مانگ دەستپێدەکات، ئەمەش وادەکات ئاسته‌نگی بۆ بدۆزرێتەوە بەروارێک دروست بێت كه‌ ریال مه‌درید یاریزانه‌ نوێیه‌كه‌ی بناسێنێت.

هەرچەندە ئێمباپێ دوایین یاری خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە 25ی ئایاردا لە یاری کۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا ئەنجام دەدات، واتە هەفتەیەک پێش یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام لەو هەفتەیەدا ئەستەمە گرێبەستەکە لەلایەن ریال مەدریدەوە رابگەیەنرێت.

رۆژنامەکە روونیکردەوە، ریال مه‌درید له‌ سه‌ره‌تایی مانگی یه‌ك یاریكۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌كات، لە 3ی حوزەیرانەوە ئێمباپێ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات، بۆیه‌ له‌م واده‌یه‌ش راگه‌یاندنی وه‌كو یاریزانی ریال قورس ده‌بێت.

لە رێساكانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپادا هاتووە بۆ یۆرۆ دەبێت تیپە بەشداربووەکان بەلایەنی کەمەوە 5 رۆژ پێش یەکەم یاری کۆمەڵەیان بگەنە ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ یه‌كه‌م یارییان خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوه‌کردووە، تەنها یەک رێگە هەیە بۆ ئەوەی ئێمباپێ لەگەڵ یانه‌ نوێیەکەی پێش دەستپێکردنی یۆرۆ رابگه‌یه‌نرێت، ئەویش بە رێککەوتنی یاریزانه‌كه‌ یان یانەکە لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، بۆ دواخستنی بانگهێشتکردنی یاریزانه‌كه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك،تەنها لەم حاڵەتەدا ئێمباپێ لە یەکەم رۆژەکانی مانگی داهاتوودا درێسی تیپە نوێیەکەی لەبەر دەکات.

ئەگەر ئەم تیپە ڕیال مەدرید بێت ئەوە مانای وایە دەبێت دوای 48 یان 72 کاتژمێر له‌ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریزانەکە پێشکەش بکات، یاخود ده‌بێت چاوەڕێ بکات تا یۆرۆ كۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button