ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی دوا زانیاری لەسەر پێکانی ئێدەرسن بڵاودەکاتەوە

ئەم وەرزە بۆ ئێدەرسن کۆتاییهات

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و جامی FA بۆ ئێدەرسنی گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی کۆتاییهات.

یاریزانی تەمەن 30 ساڵان لە خولەکی 69ی یاری رابردووی مان سیتی بەرامبەر تۆتنهام تووشی پێکان بوو، دوای پێکدادانی لەگەڵ کریستیان رۆمێرۆ.

یەکشەممە، سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری وێستهام یونایتد دەکات، ئێدەرسن بەشداری یارییە چارەنووسسازەکە ناکات و ستێفان ئۆرتێگا لە شوێنی یاری دەکات.

مان سیتی لە 25ی ئەم مانگە لە یاریگای وێمبڵی و لە یاری کۆتایی جامی FA بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاری دەکات. بە گوێرەی بەیاننامەی مان سیتی، ئێدەرسن بۆ ئەو یارییەش ئامادە نابێت.

ئۆرتێگا سەرەڕای کەمی بەشدارییەکانی لەم وەرزەدا، توانی ئاستێکی بەرز لە یاریی رابردوو بەرامبەر سپێرز پێشکەش بکات و گۆڵێکی 100%ی گەڕاندەوە.

گۆڵپارێزی ئەڵمانی لە دوو وەرزی رابردوودا، بەشداری لە تەواوی یارییەکانی جامی FA و جامی کاراباوی کردووە و پێشبینی دەکرێت، لە شوێنی ئێدەرسن، بەشداری کۆتا دوو یاری سیتیزنز لەم وەرزەدا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button