عێراقکوردستان

نەورۆز میوانداری خراپترین یانەی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات

Yariga App

پێنج شەممە  16\5\2024 ڕۆژی دەسپێکی یارییەکانی گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە و فیکەی سەرەتاش لە شاری سلێمانیەوە دەبێت.

کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە یاریگای مەلعەبەکە یانەی نەورۆز میوانداری خراپترین یانەی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات کە یانەی نەفتی ناوەڕاستە، لە مێژوودا هەر دوو یانە 5 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە کە یانەی نەورۆز لە 4 یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و نەفتی ناوەڕاستیش لە 1 یاریدا براوە بووە، نەورۆز 9 گۆڵی تۆمار کردووە و یانەی نەفتی ناوەڕاستیش تەنها 2 گۆڵی تۆمار کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی یانە سورپۆشەکەی سلێمانی بە ئەنجامی 4_0 بووە لە 23\2\2024 واتا لە قۆناغی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بوو کە یاریەکە لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو، یانەی نەفتی ناوەڕاستیش یەک یاری بردۆتەوە کە لە 29\9\2021 بوو بە ئەنجامی 2_0.

یانەی نەفتی ناوەڕاست 28 گەڕە هیچ سەرکەوتنێکی لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەدەست نەهێناوە و خراپترین یانەی خولەکەیە کە لە ڕیزبەندی 20 و کۆتایی دێت بە 12 خاڵ، یانەی نەورۆزیش بە 41 خاڵ لە خانەی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

یاری دووەمی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6:15 ئێوارەیە لە یاریگای زەوڕا لە شاری بەغداد کاتێک یانەی کارەبا ڕووبەڕووی یانەی ئەلقاسم دەبێتەوە، کارەبا بە ڕاهێنەرایەتی لوئەی سەڵاح 32 خاڵی هەیە لە خانەی دوازدەم دێت و یانەی ئەلقاسمیش دوای وازهێنانی ئەیمەن حەکیم ڕاهێنەری سوری یانەکە بە فەرمی تەیسیر عەبدولحوسەین بووە ڕاهێنەری تیپەکە و بە 19 خاڵ لە ڕیزبەندی هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button