ئیسپانیاگرنگترین

سیخوڕێکی نێو دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت

دیكۆ بەڵێنی لەناوبردنی دەدات...

Yariga App

یاریگا –

لەنێو بارسێلۆنا یاریزانان، راهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە پێیانوایە سیخوڕێك لەنێو یانەکەیان هەیە كە نهێنییەکانیان دەگەیەنێتە میدیاکان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان ئالمێریا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی لالیگای ئیسپانیا.

دیكۆی پۆرتوگالی و بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، بەڵێنی داوە یانەكە لەو سیخوڕە رزگار بكات كە لە ماوەی رابردوودا بە دەستیەوە دەیانناڵاند، بە دزە پێكردنی هەواڵی یانەكە و نهێنییەكانی ژووری جل گۆڕین.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، یانە كەتەلۆننیەكە لەم وەرزەدا بەهۆی دزەپێكردنی زانیارییەكانەوە زیانێكی زۆری بەركەوتووە.

دیكۆ گلەیی لە دزەپێكردنی زانیارییەكان دەكات و دڵنییایە لەوەی سیخوڕێك لە ناو ماڵی بارسێلۆنادا هەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی هەواڵێك دەربارەی ڤیتۆر رۆكی بڵاوبوویەوە.

لە دوای یاریی رابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال سۆسێداد دیكۆ گوتی:

لێرە چەند كەسێك لە زانیارییەكان بەرپرسیارن، من وەك بەڕێوەبەری وەرزشی، چاڤی وەك راهێنەر و لاپۆرتا وەك سەرۆك، ئەگەر هەواڵ و زانیارییەكان لە ئێمەوە نەهاتن و بڵاونەكرانەوە، ئەوا نازانم لە كوێوە بڵاودەكرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، دیكۆ خۆی رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی لیژنەیەك دەربڕیوە كە بریتین لە بۆیان كریكیچ، رافایێل یوستی، خوان سۆلەر و ئێنریك ماسیپ ئەمەش مانای وایە زانیارییەكانی یانە كەتەلۆننیەكە لەبەردەمی چەند كەسێكدایە.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە، دیكۆ بەڵێنی داوە هەموو جۆرە سیخوڕییەك لە ناو بارسێلۆنادا لەناو دەبات.

یانە كەتەلۆننیەكە بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button