ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ بەڵێنێك بە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەڵێنێك بە هاندەرانی یانەكەی دەدات.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یاری دواخراوەی هەفتەی 34ی پرێمەرلیگ.

لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكە تێن هاخ رەتیكردەوە یاریگا جێبهێڵێت و پەیامێكی ئاڕاستەی هاندەرانی ئۆڵد ترافۆرد كرد.

تێن هاخ لە پەیامەكەیدا بۆ هاندەرانی یانەكەی بەڵێنێكی پێدان و گوتی:

ئێوە باشترین لایەنگرانی جیهانن، سوپاس بۆ پاڵپشتیكردنتان.

بەڵێنتان پێدەدەم هەموو ئەو یاریزانانە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ بەدەستهێنانی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا و هێنانی بۆ ئێرە بۆ ئۆڵد ترافۆرد.

چاوەڕوان دەكرێت لە 25 ئەم مانگەدا مانچێستەر یونایتد لە یاریگای وێمبڵی رووبەرووی مانچێستەر سیتی ببێتەوە، لە یاری كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا.

شەیتانە سوورەكان بە بردنەوەیان لە كۆڤێنتری سیتی و مانچێستەر سیتیش بە بردنەوەیان لە چێڵسی خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button