ئینگلتەراگرنگترین

برۆنۆ فێرناندێس باس لە داهاتووی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەكات

Yariga App

یاریگا –

برۆنۆ فێرناندێس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی دەكات.

گرێبەستەكەی برۆنۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یاری دواخراوەی هەفتەی 34ی پرێمەرلیگ.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد، لە كۆتایی وەرزدا برۆنۆ فێرناندێس یانەكەی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە سعوودیەوە دەكات.

لە دوای یارییەكە برۆنۆ فێرناندێس گوتی:

لێرە دەمێنمەوە تا ئەو كاتەی یانەكە منی دەوێت و دەیەوێت بەشێك بم لە داهاتوو، ئەگەر بە هەر هۆكارێك منیان نەوێت، ئەوا دەڕۆم.

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button