کوردستان

هەڵوێستەیەک لەسەر هەڵبژاردنی ناوبژیوانان بۆ خولەکانی کوردستان

هاوڵاتی/حەسەن نەجمەدین

یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان ساڵانە چەند خولێك دەكاتەوە بۆ یانەكانی كوردستان لەسەر ئاستە جیاوەزەكان وەك خولی پلە نایاب(پێگەیشتووان و لاوان و تازەپێگەیشتوان) پلەیەك (پێگەیشتووان و لاوان) پلە دوو(پێگەیشتووان) پلەسێ‌(پێگەیشتووان), هەموو ئەم خولانە ناوبژیوانانی كوردستان بەرێوەی دەبەن و هەندێک ناوبژیوانانی شاری موسڵ یش هاوكارن لەبەرێوەبردنی خولەكان.
ئەوەی جێگای ئاماژەیە لەیەكێتی تۆپی پێی كوردستان لیژنەیەك هەیە بەناوی لیژنەی (ناوبژیوانان) کە لە سەرۆکێک و چەند ئەندامێک پێکهاتووە، ئەم لیژنەیە سەرپەرشتی ناوبژیوانانی كوردستان ئەكەن و ئەوان ناوبژیوانان هەڵدەبژێرن بۆ یارییەکان و خولەکان بەڵام بەچ شێوازێك؟ شێوازێك كە وا باشی و خراپی ناوبژیوانان هەڵناسەنگێنێت, بەڵكو بەشێوەیەك دابەشیان دەكەن كە نابێت هیچ ناوبژیوانێك لە ناوبژیوانێكی دیكە یاری زیاتر بەربكەوێت, واتا دەبێت هەموو ناوبژیوانان لەڕوی بەرێوەبردنی یاریەكان وەكو یەك ناوبژیوانیان كردبێت, كە ئەمەشیان بنەمایەكی راست و دروست نیە بەڵكو بەس تەنها رازیكردنی دڵی ناوبژیوانانە لەبری ئەوەی کار بە یاسای هەڵسەنگاندنی ئاست و دەستنیشانکردنیان بکرێت بەگوێرەی تواناکانیان بۆئەوەی جۆرە ململانێیەك لەنێوان ناوبژیوانەكان دروست ببێت و پەرە بە ئاستیان بدەن. کە بێ گومان لەم حاڵەتەدا هەڵەی ناوبژیوانی كەمتر دەبێتەوە. بەڵام بەمشێوەیەی گشت ناوبژیوانە باش و خراپەکان وەک یەک سەیر دەکرێن و هەمان ژمارەی یاری پێدەدرێت. سەفین کانەبتی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند جارێكی لەكۆنگرەی رۆژنامەنوسییەکان باسی لەوەكردوە كە دەبێت سیستەمی دانانی ناوبژیوانان بگۆڕدرێت بەڵام هەموو ساڵێک بەڵێن دەدرێت و جێبەجیێناکرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close