گرنگترین

دۆرتمۆند سکاڵایەکی لە دژی پاریس سانجێرمان تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

لێکەوتەکانی یاریی نێوان بروسیا دۆرتمۆند و پاریس سانجێرمان هێشتا بەردەوامییان هەیە دوای تێپەڕینی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر ئەو یارییەدا.

یانە ئەڵمانییەکە، کە هەردوو یاریی هاتن و چوونی لە پاریسیەکان بردەوە، سکاڵای هەیە لەو مامەڵەیەی لەگەڵ هاندەرانیان کرابوو لە یاری گەڕانەوە لەنێو خاکی فەرەنسا.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاوی کردووەتەوە کە دۆرتمۆند لە ڕێکخراوی هاندەرانی تۆپی پێی ئەورووپا سکاڵایەکی لە دژی پی ئێس جی تۆمارکردووە بەوەی بۆ یاری گەڕانەوە و نیگەرانیەکەیان ئەوەیە نەیانتوانیوە بلیتی یارییەکەیان وەربگرن و 480 بلیت کورتی هێناوە.

لە بەرانبەر سکاڵای لایەنی ئەڵمانیدا، یانە فەرەنسیەکە ڕوونیکردوەوەتەوە کە ئەو بابەتە تەنها بەهۆی ڕێککارە پۆلیسیەکانی شاری پاریسەوە بووە. بەڵام لێکۆڵینەوەکان پێچەوانەکەی پیشان دەدەن.

هێشتا دیار نییە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە سکاڵاکەی دۆرتمۆدن چی دەبێ، بەڵام بۆ هاندەرەکانیان ئەوە گەورەترین پاداشت بوو کە توانیان لەسەر پشتی پاریس بپەڕێنەوە بۆ یاریی کۆتایی. کە لەوێیش رووبەڕووی ریاڵ مەدریدی پاڵێوراوی نازناوەکە دەبنەوە لەنێو یاریگای وێمبڵی بەناوبانگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button