ئینگلتەراگرنگترین

مانگی داهاتوو مانگێکی یەکلاکەرەوە دەبێ بۆ چارەنووسی ‘ڤار’ لە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر “ڤار” بووەتەوە جێی مشتومڕ لە شەقامی وەرزشی و مێدیای بەریتانی، ئەم جارەیان بۆ بڕیاردان لەسەر ڕەتکردنەوەی بەکاهێنانی تەکنەلۆژیاکە.

ساڵی 2019 بوو بۆ یەکەمین جار ڤار لە تۆپی پێدا داهێنرا کە مەبەستی سەرەکی بۆ دادپەروەریی و هاوکاریکردنی ناوبژیوان و لاینمەنەکان بوو بۆ بڕیاردان لەسەر حاڵەتە ناڕوون و نەبینراوەکان. بەڵام وا دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە بەکارهێنانی، نەیتوانیوە هەموان قایل بکات. ئەمڕۆیش یانەکانی خولی ئینگلیزی، لە دوای پێشکەشکردن و دەستپێشخەرییەکی وڵڤرهامپتن.

لە وەڵامی پرسیارەکاندا، وتەبێژێک لە پرێمەرلیگ وتی

بەرپرسانی خولی ئینگلیزی ئاسانکاریی دەکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆکردن لەسەر ڤار لە مانگی داهاتوو لەگەڵ یانەکانمان لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆماندا

ئەو وتەبێژە خۆی بەدوورگرت لە باسی رەتکردنەوەی تەکنەلۆژیاکە و وتی

لەگەڵ ئەوەشدا، خولەکە بەتاوەوەتی پشتگیری بەکارهێنانی ڤار دەکات و پابەندە پێوەی بە مەبەستی چاکسازیی بەردەوام لە سیستەمەکەدا لەپێناو سوودی وەرزشەکە و هاندەرانیش.

شایانەی باسە ئەو رەخنانەی بە زۆری لە ڤار دەگیرێت، وەک لە داواکەی وۆڵڤدا هاتووە ئەمانەن:

  • کاریگەر دەکاتە سەر ئاهەنگگێرانی گۆڵەکان و نەهێشتنی ئەو هەیەجانە کتوپڕانەی کە تۆپی پێی تایبەت دەکەن
  • نیگەرانیی و سەرلێشێواویی لە نێو هاندەرانەوە بەهۆی درێژی ماوەی پشکنینی ڤارەوە و هەروەها خراپی پەیوەندییەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە بڕیارێک
  • بەردەوامیی هەڵەکان سەرەڕای پشکنینی ڤاریش، بەوەی هاندەران ناتوانن قبووڵی هەڵەی مرۆڤ (ناوبژیوان) بکەن دوای تەماشاکردنەوە و دووبارەکردنەوەی دیمەنێک، ئەوەش زیان دەگەیەنێ بە متمانەی بنەما ناوبژیوانییەکان
  • پرێمەریلیگ لەو خێرا ریتمەی دادەماڵێ کە پێی ناسراوە، ئەوەش بەهۆی زۆری ماوەی پشکنینەکانی ڤارەوە و زیادکردنی خولەکی زۆر کە دەبێتە هۆی درێژخایەنی یارییەک

ئەوانە و چەندین هۆکاری وردتر، وا دەکات مانگی داهاتوو تۆپی پێی ئینگلیزی ئاڵنگارییەکی زۆر بەخۆوە ببینێ بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە، خولی سویدی تازەکیی بڕیاری دا لە دژی بەکارهێنانی سیستمەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button