یاریگا –
ئه‌مرۆ لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا لە تایلەند، ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) جامی عەرەبی وەک پاڵەوانێتییەکی فەرمی پەسەندکرد.
فیفا لەگەڵ بەستنی 74مین کۆنگرەی خۆی لە بانکۆک کۆمەڵێک بڕیاری ده‌كرد و یه‌كێك له بڕیاره‌كان په‌سه‌ندكردنی جامی عه‌ره‌ب بوو، هه‌روه‌ها مافی رێکخستنی سێ خولی داهاتووی جامی عەرەبی لە ماوەی ساڵانی 2025 و 2029 و 2033 بە قەتەر بەخشی.
فیفا لە بەیاننامەیەکی فەرمی كه له پێگه‌ی فیدراسیۆنه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر داوای یەکێتی تۆپی پێی قەتەر، میوانداری جامی عەرەبی لە ساڵانی 2025 و 2029 و 2033 به قه‌ته‌ر درا، بە شێوەیەکی وەرزی هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردەی عێراق زۆرترین نازناوی جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه كه 4 جاره، دوای ئەویش سعودیە بە دوو نازناو، میسر، مەغریب، جەزائیر، تونس هه‌ریه‌كه‌و نازناوێكیان بردۆته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیرله ساڵی 2021 بووه پاڵه‌وانی دواین وه‌شان كه له قه‌ته‌ر كرا.