ئێمباپێ جێنشینی خۆی لە پاریس دەست نیشان کرد
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، پێی وایە دوای رۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا عوسمان دێمبڵی شوێنی ئەو دەگرێتەوە و دەبێتە ئەستێرەی پاریسییەکان.
ئێمباپێ، دوای ئەوەی پێنجەمین جار لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی فەرەنسا لە خولی فەرەنسای بەدەست هێنا ستایشی ئاستی عوسمان دێمبلی کرد و گوتی هیوادارە بتوانێت لە پاریس سانجێرمان سەرکەوتوو بێت و باشترین جێگرەوەی بێت.
کاپتنەکەی فەرانسا هەینی رابردوو رایگەیاند کە دوای حەوت ساڵ لە کۆتایی ئەم وەرزە پاریس بەجێدەهێڵێت. لەم ماوەیەدا بە تۆمارکردنی 256 گۆڵ بووە باشترین گۆڵکاری مێژووی یانەکە.
ئێمباپێ لە لێدوانێکیدا لە ستایشکردنی دێمبلیدا گوتی:
یاریزانانی باوەڕپێنەکراو هاوتیمیم بوون لە پاریس سانجێرمان و چێژم لە یاریکردن شانبەشانی ئەوان وەرگرتووە. یەکێک لەوانە دێمبێلێ، هاوڕێیەکی باش و دەزانم رۆژێک ئەم خەڵاتە بەدەست دەهێنێت. دڵنیام دێمبلی دەتوانێت ببێتە باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا لەدوای من و باشترین جێگرەوەشم بێت لە پاریس.
پێویستە بگوترێ دێمبڵی تەمەن 26 ساڵ لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو بە گرێبەستێکی 5 ساڵە پەیوەندی بە یانەکەی ناسر خلێفییەوە کرد، ئەم وەرزەش یەکێک بووە لە باشترینەکانی تیپەکەی.