ئینگلتەراگرنگترین

ستەم لە ئارسێناڵ کرا؛ گۆڵی یەکەمی مان سیتی بەرامبەر تۆتێنهام ئۆفساید بوو

پێگەیەکی تایبەت بە ناوبژیوانی وردەکارییەکان بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

گۆڵی یەکەمی هالاند لە یاریی بەرامبەر تۆتنهام لەلایەن شارەزایانی بڕیارەکانی ناوبژیوانان بە ئۆفساید هەژمار دەکرێت و ئەو گۆڵە بە نادروست دادەنرێت.

هەژماری Archivo VAR لە پلاتفۆڕمی X رایگەیاندووە، لە گۆڵەکەی ئێرلینگ هالاند کە لە خولەکی 52 بەرامبەر تۆتێنهام تۆمارکرا، کێڤن دێ برۆین ئۆفساید بووە کە ئەو ئەسیستی بۆ هالاند کرد و مان سیتی گۆڵی یەکەمی کرد و بە دوو گۆڵی خاوێن ئەو یارییە چارەنووسسازەی بردەوە.

سەرەڕای ئەوەی سیستەمی ڤار لە یارییەکانی پرێمەرلیگ هەیە، بەڵام دوای ئەوەی ناوبژیوان گۆڵەکەی هەژمارکرد، سیستەمی ڤار هیچ بڕیارێکی نەبوو، ناوبژیوانی بۆ چێک کردنەوەی گۆڵەکە ئاگادار نەکردەوە و گۆڵەکە هەژمارکرا.

مانچێستەر سیتی بەو بردنەوەیەی بەرامبەر تۆتێنهام بەدەستیهێنا لە پێشەنگی پرێمەرلیگ بووە خاوەنی 88 خاڵ و بە جیاوازیی دوو خاڵ بەپێش ئارسێناڵ کەوتەوە کە لە دوایین گەڕی خولەکە، رۆژی یەکشەممە مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆی میوانداریی وێستهام یونایتد دەکات و بردنەوەی لەو یارییە بۆ چوارەمین وەرز لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوانی خولەکە، لە هەمان کاتیشدا ئارسێناڵی دووەم لە یاریگای خۆی میوانداریی ئێڤەرتن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button