یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی پەسنێکی زۆری ئاردا گولەری کرد دوای یارییەکەی ئالاڤێس کە تێیدا ریاڵ مەدرید نمایشی کەرنێڤاڵی گۆڵی کرد لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
گولەر کە نیو کاتژمێری کۆاتیی یارییەکە لە جێی کاماڤینگا هێنرایە ناو، توانی لە خولەکی 81 مۆری کۆتایی بدات لەو پێنج گۆڵە خاوێنەی لە تۆڕی میوانەکەیان تۆماریان کرد.
دوای یارییەکە راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی:
ئێمە یاریزانە لاوەکانمان زۆر خۆش دەوێ. هەموو یانەکە، ستافەکان، دەستەی راهێنەران، هەر هەمووی ئاردایان زۆر خۆش دەوێ. بەهرەیەکی تایبەتی هەیە بەوەی لە ساتی وادا گۆڵ تۆمار دەکات، هیچ پێشبینی ناکرێ. بۆیە پێموایە تۆپەکە لە خۆشەویستیدایە لەگەڵ گولەر.
لەم وەرزە گولەر لە 9 بەشداری یاریی لە لالیگا توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بکات.
⚪️ Ancelotti: "The squad loves Arda Güler very much, we are very happy that he's there".
"He has a gift, he scores goals even when he doesn't deserve it!".
"I think it's because the ball is in love with Arda". pic.twitter.com/lO88N60wvm
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 15, 2024
لە ئامرێکی تایبەتدا لاوە تورکیەکە پێشەنگی سەرجەم یاریزانانی لالیگایە بە لەبەرچاوگرتنی ژماری خولەکی یاریکردن لەگەڵ گۆڵەکانی. بە جۆرێک، توانیویەتی ئەو چوار گۆڵەی لە تەنها 283 خولەک یاریکردندا تۆمار بکات. ئەوەش بە ڕێژەی گۆڵێک لە هەر 71 خولەکێکدا کە باشترین ڕێژەیە لەم وەرزەدا.