ئیسپانیا

کۆرتۆا رێکۆردێکی مێژووی بە ناوی خۆیەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریال مەدرید شەوی رابردوو لە یاری بەرامبەر ئەلاڤێس ژمارەیەکی پێوانەیی نایابی تۆمارکرد.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە هەفتەی 36ی لالیگادا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئالاڤێسی کرد و توانی بە ئەنجامی 5-0 بەرامبەر ئەم تیپە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ئاستی باشی خۆی لە رکابەرییەکانی ئەم وەرزەدا بپارێزێت و سەرکەوتنێکی دیکەش تۆمار بکات..

کۆرتوا دوای چاکبوونەوەی لە پێکان، گەڕایەوە بۆ رۆژانی لوتکە و بە بڕیاری کارلۆ ئەنچیلۆتی، لەم یارییەدا لە پێکهاتەی سەرەکی ریاڵ بوو، هەروەها توانی نمایشێکی زۆر درەوشاوە پێشکەش بکات تاوەکوو بۆ هەموان بسەلمێنێت هێشتا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە.

پێگەی ئامار و شیکاری ئۆپتا بڵاویکردەوە، ئەم ئەستێرە بەلجیکییە توانی لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئەلاڤێس 10 سەیڤ بکات و تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنێ هێشتەوە و لە دوای ئیکەر کاسیاس کە لە ساڵی 2008 بەرامبەر ریال زاراگۆزا ئامارێکی لەم شێوەیەی هەبوو، بووە دووەم گۆڵپارێز لە مێژووی لالیگادا لە یارییەک زیاتر لە 10 سەیڤ بکات.

پێدەچێت ئامادەکارییەکانی کۆرتوا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بێت و رەنگە ئەمە زۆر قورس بێت بۆ راهێنەرە ئیتاڵییەکەی ریال کە لە نێوان کۆرتوا و ئەندری لۆنین بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر دۆرتمۆند دانەیەکیان هەڵبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button