ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ململانێی بارسێلۆنا و لیڤەرپوول لەسەر دیاز دەستیپێکرد

گرێبەستی دیاز لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئامادەکاری تەواو بۆ گواستنەوەی لویس دیاز، یاریزانی لیڤەرپوول دەکات.

دیازی تەمەن 27 ساڵان، لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2022 لە پۆرتۆوە بە 50 ملیۆن پاوەند، پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و لەوساتەوە بەشداری لە 97 یاریدا کردووە. 24 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەیە.

یاریزانی نێودەوڵەتی کۆڵۆمبی یەکێکە لە یاریزان سەرەکییەکانی پێکهاتەی یۆرگن کڵۆپ، بەڵام بە رۆیشتنی راهێنەرە ئەڵمانییەکە، ناڕوونی لە ستراتیجییەتی داهاتووی یانەکەی مێرسیساید دروستبووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گواستنەوەی دیاز دەدات و ئامانجی یەکەمی یانە کاتالۆنییەکەیە.

سەرەڕای کێشەی دارایی، بارسا دەیەوێت پێکهاتەکەی بەهێز بکات، تاوەکو وەرزی داهاتوو بتوانێت لەسەر ئاستی ناوخۆ رکابەری ریال مەدرید بکات و بەهێزەوەش بگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسا رێگە و شێوازی جیاواز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دارایی یانەکەی گرتووەتەبەر، لەوانە فرۆشتنی مافی گواستنەوەی یارییەکان بۆ ساڵانی داهاتوو.

رووپەلی ئەمڕۆی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ 15ی مایس/ئایار

بارسا هەموو هەوڵێک دەدات، هاوتەریب لەگەڵ رێساکانی یاری خاوێنی لالیگا گواستنەوەکانی هاوینە بکات، بە مەرجێک سنووری دیاریکراوی مووچە تێنەپەڕێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، بارسا ئامادەیە دەستبەراداری چەند یاریزانێک ببێت، لەوانە رافینیا و رۆناڵد ئاراوخۆ، تاوەکو پارەی پێویست بۆ گواستنەوەکان دابین بکات.

جیا لە دیاز، بارسا چاوی بڕیوەتە نیکۆ ویلیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو و دانی ئۆلمۆ، ئەستێرەی لایپزیگ و پێپێ، یاریزانی باڵی پۆرتۆ.

رۆژنامەکە نووسیویەتی؛ چاڤی هێرناندێز زۆر بە شێوازی یاریکردنی دیاز سەرسامە و پێی وایە، گۆڕانکارییەکی گەورە لە هێڵی پێشەوەی تیمەکەی دروست دەکات.

گرێبەستی دیاز لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت، پێشبینی گۆڕانکاری گەورە لە هەیکەلیەتی یانەکە لەگەڵ دەستبەکاربوونی سڵۆت دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button