جیهانگرنگترین

فیفا دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان بۆ خانمان راگەیاند

لە 2026 یەکەم وەشان دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

یەکەم وەشانی مۆندیالی یانەکان بۆ خانمان لە یەنایەر/کانوونی دووەم و فێبرایەر/شوباتی ساڵی 2026 بەڕێوەدەچێت.

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی ‘فیفا’ بڵاویکردووەتەوە، مۆندیالی یانەکان بۆ خانمان بە بەشداری 16 یانە چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتی میواندار ئاشکرا بکات.

رێکەوتی بەڕێوەچوونی یارییەکان هاوتەریبە لەگەڵ بەڕێوەچوونی یاریی خولەکانی ناوخۆ و چامپیۆنزلیگی خانمان لە ئەوروپا، چونکە خولی ئافرەتانی ئەمریکا لە مارس/ئادار دەستپێدەکات.

ماوەی 10 ساڵە دەستەی جێبەجێکاری فیفا گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکی لەمجۆرە دەکرێت، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا زۆر جەختی لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییەکە کردووە.

تاوەکو ئێستا سیستمی بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییەکە ئاشکرا نەکراوە، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا، دابەشکاری جوگرافی بەشداربووانی پاڵەوانیەتییەکە ئاشکرا بکرێت.

ئێستا بارسێلۆنا پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئافرەتانی ئەوروپایە، یانەی گۆتام پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەمریکای باکوورە، هەروەها کۆرینتیانس بەرازیلی پاڵەوانی کۆپا لیبێرتادۆرێسی خانمانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button